نوسراوه‌كه‌ی دادگای فیدڕاڵی بۆ دورخستنەوەی حەلبوسی گەیشتە سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق


وێستگه‌ نیوزـ

نوسراوی فەرمی دادگای فیدراڵی عێراق لەبارەی دوورخستنەوەی محه‌مه‌د حەلبوسی گەیشتە سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق.

ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه‌ 19ی تشرینی دووه‌می 2023، نوسراوی فەرمی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق لەبارەی هەڵوەشاندنەوەی ئەندامێتیی محەمەد حەلبوسی گەیشتە سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق.

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ كه‌ لە 14-11-2023،  دادگای باڵای فیدراڵی عێراق، بە تۆمەتی "ساختەکردنی واژۆی پەرلەمانتار لەیس دلێمی" ئەندامێتیی محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراقی هەڵوەشاندەوە، دواتر حەلبوسی بڕیارەکەی رەتکردەوە و وتی، "دادگای فیدراڵی دەستووری پێشێلکردووە".

بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدڕاڵی مشتومڕۆ زۆری به‌دوای خۆیدا هێنا و له‌ نوێترین كاردانه‌وه‌شدا عەلی زوبەیدی، سەرکردە لە هاوپەیمانی فەتح كه‌ هادی عامری سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كات و هێزێكی سیاسیی شیعه‌یه‌، رایگەیاند، دوای بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی، گەشتکردن لە حەلبوسی قەدەغەکراوە و لەژێر فەرمانی مانەوەی ناچاریدایه‌ و لە چەند رۆژی داهاتوودا فەرمانی دەستگیرکردنیشی بۆ دەردەکرێت.

به‌وته‌ی زوبەیدی، "بە دورخستنەوەی حەلبوسی، پرۆژەی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئیسرائیل لەباربرا و چەندین دۆسیەی دیکەش هەیە کە روبەڕوی حەلبوسی دەکرێتەوە و لەسەری سزا دەدرێت".


PM:03:28:19/11/2023


ئه‌م بابه‌ته 724 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو