مامۆستایان و فەرمانبەران لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمەوە خۆپیشاندانیان ئەنجامدا

‌دیمەنێک لە خۆپیشاندانی مامۆستایان و فەرمانبەرانی سلێمانی. وێنە: ئەرشیڤ

وێستگه‌نیوزـ

ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 19ی تشرینی دووه‌می 2023، جارێکی دیکە خۆپیشاندانی مامۆستایان و فەرمانبەران لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمەوە دەستیپێکردەوە و باس لەوەدەکەن، تا داواکارییەکانیان جێبەجێنەکرێت دەست بە دەوام ناکەنەوە.

ئەمڕۆ بۆ هەفتەی چوارەم خۆپیشاندانی مامۆستایان و فەرمانبەران و مامۆستایانی وانەبێژ لە هەریەک لە سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ و رانیە و قەڵادزێ و کفری و کەلار و سەیدسادق و چەمچەماڵ و کۆیە دەستیپێکردەوە، مامۆستایان باس لەوەدەکەن، حکومەت بێباکە بەرامبەر کەرتی پەروەردە.

ئاماژە بەوەشدەکەن، تا ئێستا وەڵامی داواکارییەکانیان نەدراوەتەوە و هیچ لایەنێک نەهاتووەتە دەنگ بەرامبەر داواکارییەکانیان.

دەشڵێن، تا داواکارییەکانیان جێبەجێنەکرێت دەست بە دەوام ناکەنەوە.

ماوەی چوار هەفتەیە لەسەریەک، خۆپیشاندانی مامۆستایانی میلاک و وانەبێژ و فەرمانبەران لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمەوە بەردەوامە و داوای پێدانی موچە و شایستە داراییەکانیان دەکەن و باس لەوەدەکەن، بە گیرفانی بەتاڵ و دەروونی نائارامەوە ناتوانن دەوام بکەن.


PM:12:34:19/11/2023


ئه‌م بابه‌ته 1260 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت