بایدن داوای وەستاندنی پێشلکاری دژ بە فەلەستینییەکان دەکات
جۆ بایدن، سهرۆكی ئهمریكا
وێستگهنیوزـ CNN
جۆ بایدن، سهرۆكی ئهمریكا داوای راگرتنی تووندو تیژی دژ به فهڵهستینییهكان له كهناری رۆژئاوا دهكات لهلایهن ئیسرائیلییه تووندڕهوهكانهوه و جهخیش دهكاتهوه كه پاڵپشتی له دروستبوونی دهوڵهتی فهلهستین دهكات.
جۆ بایدن، لە وتارێکدا کە رۆژی شەممە 18ی تشرینی دووهمی 2023، بڵاوکرایەوە داوای راگرتنی توندوتیژی دژ بە فەڵەستینییەکان لە کەناری رۆژئاوا کرد. بایدن ئاماژەی بەوەش کرد: ئەمریکا ئامادەیە بۆ قەدەغەکردنی ڤیزە بۆ ئەوانەی پێشێلکاری ئەنجام دەدەن بەرامبەر کەسانی مەدەنی، جارێکی دیکە دووپاتی کردوە کە ئەمریکا پاڵپشتی دروستبوونی دەوڵەتی فەڵەستینیی دەکات لە کەناری ڕۆژئاوا و کەرتی غەززە.
سهرۆكی ئهمریكا وتیشی: "ئەمە زۆر ڕوونە چارەسەری دوو دەوڵەت تاکە رێگەیە بۆ دڵنیابوون لە ئاسایشی درێژخایەنی هەردوو گەلی ئیسرائیل و فەڵەستین".
بایدن لە وتارهكهیدا باسی لهوهشكرد: "لەگەڵ سەرکردەکانی ئیسرائیلدا جەختم کردەوە کە پێویستە پێشلکارییەکان لە لایەن ئیسرایلیە توندرەوەکانەوە دژ بە فەڵەستینییەکان لە کەناری رۆژئاوا بوەستێرێت و ئەوانەی توندوتیژی ئەنجام دەدەن دەبێت رووبەروی یاسا و لێپرسینەوە بکرێن".
وتیشی: "ئامادهین هەنگاوی جدی بگرینە بەر بەرامبەر توندرەوەکان، هەر وەک قەدەغەکردنی ڤیزا بۆ ئەو ئیسرایلیانەی هەستاون بە کردنە ئامانجی کەسانی مەدەنی لە فەڵەستین".
ئهمه لهكاتێكدایه ئەمریکا و ئیسرایل لە ئەیلولی ئەم ساڵدا رێکەوتننامەیەکیان واژۆ کرد بۆ فەراهەندکردنی ڤیزەی ئەمریکا بۆ ئیسرایلییەکان، ئەمریکا بەهۆی رووداوەکانی شەری فەڵەستین و ئیسرایل، ئیسرایلی ئاگادار کردووەتەوە لەوەی ئەم پێشلکارییانە دەبنە هۆی خستنە مەترسی بۆسەر رێکەوتننامەکە و قەدەغەکردنی ڤیزا.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە سەرەتای ئەم هەفتەیەدا دانی بەو نیگەرانییانە نا و مات میلەر، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، "رێوشوێنی تایبەت دەگرینە بەر ئەگەر ئیسرائیل پابەند نەبێت بە بەرنامەکەوە".
PM:12:19:19/11/2023
ئهم بابهته 1068
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت