كۆبونه‌وه نائاساییه‌كه‌ی په‌رله‌مانی عێراق ده‌ستیپێكرد و هەر زووش کۆتایی هات
وێستگه نیوزـ
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق ده‌ستیپێكرد كه دانیشتنێكی نائاساییه و له‌سه‌ر داوای 50 په‌رله‌مانتار ساز ده‌كرێت و ژماره‌ی په‌رله‌مانتاره ئاماده‌بوه‌كانیش 173 په‌رله‌مانتاره.
كاتژمێر 9:45 خوله‌كی ئه‌مشه‌و شه‌ممه دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بە سەرۆکایەتیی موحسن مەندەلاوی، جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمان دەستیپێكرد، نیسابی دانیشتنەكە تەواوو بووە 173 ئەندام ئامادەی كۆبوونەوەكەن.
دانیشتنەكەی پەرلەمانی عێراق تایبەتە بە خوێندنەوەی دووەم بۆ هەمواری یاسای كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق كۆدەبێتەوە.
له دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌مشه‌ودا، په‌رله‌مانی عێراق كۆتایی به راپۆرت و گفتوگۆكردنی له‌سه‌ر پێنشنیازه‌یاسای هه‌مواری كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان هێنا و دانیشتنه‌كه‌ی بۆ كاتێكی دیكه‌ی دواخست.
لەدوای دوورخستنەوەی محەمەد حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق لەلایەن دادگای فیدراڵیەوە ئەمە دووەم دانیشتنی نائاسایی پەرلەمانی عێراقە.
PM:09:50:18/11/2023
ئه‌م بابه‌ته 1984
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت