سه‌ركرده‌یه‌كی هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ی عامری: لە چەند رۆژ داهاتوودا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ حەلبوسی دەردەکرێت
وێستگه نیوزـ
به‌وته‌ی سەرکردەیەکی هاوپەیمانی فەتح، چەند رۆژ داهاتوودا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ محەمەد حەلبوسی، سه‌رۆكی دورخراوه‌ی په‌رله‌مانی عێراق دەردەکرێت.
عەلی زوبەیدی، سەرکردە لە هاوپەیمانی فەتح، كا هادی عامری سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كات، ئه‌مڕۆ شه‌ممه رایگەیاند، دوای بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی، گەشتکردن لە حەلبوسی قەدەغەکراوە و لەژێر فەرمانی مانەوەی ناچاریدایه، لە چەند رۆژی داهاتووشدا فەرمانی دەستگیرکردنیشی بۆ دەردەکرێت.
به‌وته‌ی زوبەیدی، "بە دوورخستنەوەی حەلبوسی، پرۆژەی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئیسرائیل لەباربرا و چەندین دۆسیەی دیکەش هەیە کە روبەڕوی دەکرێتەوە و لەسەری سزا دەدرێت".
ئەو سەرکردەیەی هاوپەیمانی فەتح داوای لە دادگا و لایەنە پەیوەندیدارەکان کرد پەلە بکەن لە دەرکردنی فەرمانی دەستگیرکردن بۆ حەلبوسی و وتی، "چەندین دۆسیەی دیکەی گەندەڵی لەبارەی سندووقی ئاوەدانکردنەوەی پارێزگا ئازادکراوەکان (سوننەکان) و سوودمەندانی یاسای دەزگای شەهید و خانەنشینی و دەستپاکی و دۆسیەی زەوییەکانی وەفا لە ئەنبار روبەڕوی حەلبوسی دەکرێتەوە".
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه رۆژی سێشه‌ممه 14ی تشرینی دووه‌می 2023، دادگای فیدراڵی بڕیاری كۆتاییهێنان به ئه‌ندامێتی هه‌ر یه‌كه له محه‌مه‌د حه‌لبوسی و له‌یس دلێمی له په‌رله‌مانی عێراق هێنا و به‌مه‌ش راسته‌خۆ حه‌لبووسی له پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق دوورده‌خرێته‌وه و به‌وهۆیه‌شه‌وه له ئێستادا په‌رله‌مانی عێراق بێ سه‌رۆكه.
PM:06:42:18/11/2023
ئه‌م بابه‌ته 2176
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت