ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كۆده‌بێته‌وه و كارنامه‌كه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی تێدا نییه
وێستگه‌نیوز-
بڕیاره ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كۆده‌بێته‌وه و كارنامه‌كه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی تێدا نییه وه‌ك پێشتر میدیا عێراقییه‌كان بڵاویان كرده‌وه.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، كاتژمێر (1)ی پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 18ی تشرینی دووه‌می 2023 كۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی ئه‌نجومه‌نه‌كه به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ئاماژه به‌وه‌شدراوه كه له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا خوێندنەوەی دووەم بۆ هەمواری یاسای كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق دەكرێت.
رۆژی هه‌ینی 17ی تشرینی دووه‌می 2023، فه‌رمانگه‌ی میدیایی په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند كه سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی عێراق داوایه‌كی له زیاتر له 50 په‌رله‌مانتاراوه پێگه‌یشتووه بۆ ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نائاسایی له رۆژی شه‌ممه 18ی تشرینی دووه‌می 2023، بۆ ته‌واوكردنی ئه‌ركه‌كانی یاسادانان و چاودێریكردن.
میدیا عێراقییه‌كان بڵاویانكرده‌وه كه له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆدا و له‌سه‌ر داوای ئه‌و 50 په‌رله‌مانتاره، سه‌رۆكێكی نوێ بۆ په‌رله‌مانی عێراق هه‌ڵده‌بژێردرێت.
رۆژی سێشه‌ممه 14ی تشرینی دووه‌می 2023، دادگای فیدراڵی بڕیاری كۆتاییهێنان به ئه‌ندامێتی هه‌ر یه‌كه له محه‌مه‌د حه‌لبووسی و له‌یس دلێمی له په‌رله‌مانی عێراق هێنا و به‌مه‌ش راسته‌خۆ حه‌لبووسی له پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق دوورده‌خرێته‌وه و به‌وهۆیه‌شه‌وه له ئێستادا په‌رله‌مانی عێراق بێ سه‌رۆكه.
PM:12:03:18/11/2023
ئه‌م بابه‌ته 1328
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت