ته‌ندروستی جیهانی هۆشداری سه‌باره‌ت به بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی له غه‌ززه ده‌دات
وێستگه‌نیوز-
رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی نیگه‌رانی قوڵی خۆی سه‌باره‌ت به بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كان له كه‌رتی غه‌ززه ده‌ربڕی، به‌تایبه‌ت كه به‌هۆی بۆردوومانی به‌رده‌وامی سوپای ئیسرائیله‌وه ژماره‌یه‌كی زۆر هاوڵاتییان روویان له په‌ناگه‌كان كردووه و خۆراك و ئاوی پاكیش زۆر كه‌مبوونه‌ته‌وه.
ریچارد بیبركۆرن نوێنه‌ری ریكخراوی ته‌ندروستی جیهان له فه‌له‌ستین رایگه‌یاند كه بارودۆخی كه‌رتی غه‌ززه و ڕه‌وشی مرۆیی مایه‌ی نیگه‌رانییه و پێده‌چێت نه‌خۆشی له سه‌رتاسه‌ری كه‌رتی غه‌ززه‌دا بڵاو ببێته‌وه.
ریچارد بیبركۆرن وتی: "هه‌ست به نیگه‌رانییه‌كی زۆر گه‌وره ده‌كه‌ین سه‌باره‌ت به بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كان به‌تایبه‌تی له‌گه‌ڵ هاتنی وه‌رزی زستاندا".
وتیشی: "زیاتر له 70 هه‌زار حاڵه‌تی هه‌وكردنی توندی كۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌دان و زیاتر له 44 هه‌زار حاڵه‌تی سكچوون له كه‌رتی غه‌زه‌دا تۆماركراون، ئه‌مه‌ش زۆر له‌وه زیاتره كه چاوه‌ڕوان ده‌كرا".
باسی له‌وه‌شكرد، ئێستا به‌ره‌وه وه‌رزی زستان و ئه‌گه‌ری دروستبوونی زریان و لافاو ده‌چین و ئه‌مه‌ش ترسێكی زیاتری دروست كردووه بۆ كه‌رتی ته‌ندروستی و چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشه‌كان له كه‌رتی غه‌ززه‌دا كه گه‌مارۆ دراوه و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت نه‌خۆشی به‌ڕێژه‌یه‌كی زۆر تێیدا بلاو ببێته‌وه.
ریچارد بیبركۆرن راشیگه‌یاند كه داخستنی نه‌خۆشخانه‌كان و نه‌بوونی سووته‌مه‌نی و له‌ناوچوونی وێستگه و عه‌مباره‌كانی ئاو هۆكارن بۆ پیسبوونی ژینگه و ئه‌گه‌ری زیاتر بڵاووونه‌وه‌ی نه‌خۆشی.
له به‌ره‌به‌یانی رۆژی حه‌وتی تشرینی یه‌كه‌می 2023دا، ئیسرائیل له چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی باهۆزی ئه‌قسا كه باڵی سه‌ربازی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌له‌ستینی رایگه‌یاند، له كه‌رتی غه‌ززه‌وه تووشی هێرشێكی موشه‌كی بێ وێنه بوو، دوای ئه‌وه چه‌كداره‌كانی ئه‌و رێكخراوه، چوونه ناو ناوچه سنوورییه‌كان له باشووری ئیسرائیل و زیاد له هه‌زار كه‌سیان كوشت و سه‌دان كه‌سیان به بارمته گرت.
له وه‌ڵامی ئه‌وه‌دا، سوپای ئیسرائیل ئۆپه‌راسیۆنی "شمشێری ئاسنین"ی دژ به حه‌ماس له كه‌رتی غه‌ززه راگه‌یاند و ده‌ستیكرد به هێرشی ئاسمانی بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه، ئه‌مه‌ش بووه هۆی كوشتنی هه‌زاران كه‌س مه‌ده‌نی و وێرانكردنێكی گه‌وره و به‌رفراوانی باڵه‌خانه و ژێرخانی لێكه‌وته‌وه. هه‌روه‌ها ئیسرائیل گه‌مارۆیه‌كی ته‌واوه‌تی به‌سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه‌دا سه‌پاند و ئاو و كاره‌با و خۆراك و سووته‌مه‌نی لێ قه‌ده‌غه‌كرد و هێزی سوپای ناردووه‌ته‌ناو كه‌رتی غه‌ززه‌وه ئه‌مه‌ش قه‌یرانێكی گه‌وره‌یی مرۆیی دروست كردووه.
AM:09:49:18/11/2023
ئه‌م بابه‌ته 820
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت