ئه‌ردۆغان: خه‌ریكه شوێنێك نامێنێت به‌ناوی غه‌ززه
وێستگه‌نیوز-
سه‌رۆك كۆماری توركیا رایگه‌یاند كه تا ئێستا 13 هه‌زار فه‌ڵه‌ستینی كوژراون و ئیدی خه‌ریكه شوێنێك نامێنێت به‌ناوی غه‌ززه، هه‌موو لایه‌كی ته‌ختی زه‌وی بووه.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا له‌میانی كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شدا له‌گه‌ڵ ئولاف شوڵز راوێژكاری ئه‌ڵمانیا له به‌رلین، باسی له‌وه كرد كرد كه زۆر گرنگی به‌م سه‌ردانه ده‌دات كه له‌سه‌ر بانگهێشتی شوڵز ئه‌نجامی داوه و، په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان توركیا و ئه‌ڵمانیا به هه‌موو ڕه‌هه‌نده‌كانییه‌وه تاووتوێ ده‌كه‌ن.
ئه‌ردۆغان وتی: "ڕه‌هه‌ندی كۆبوونه‌وه‌كه په‌یوه‌ندییه بازرگانیی و سیاسیی و سه‌ربازییه‌كان ده‌بێت، به‌تایبه‌تی پێشهاته‌كانی نێوان ڕوسیا-ئۆكراینا و ئیسرائیل-فه‌ڵه‌ستین".
وتیشی: "تا ئێستا 13 هه‌زار فه‌ڵه‌ستینی له ژن و منداڵ و كه‌سی به‌ته‌مه‌ن كوژراون. ئیدی خه‌ریكه شوێنێك نامێنێت به‌ناوی غه‌ززه، هه‌موو لایه‌ك ته‌ختی زه‌وی بووه".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "له ئێستادا باس باسی حه‌ماسه، حه‌ماس وا، حه‌ماس وا... ئایا چه‌ك و هێزی حه‌ماس، به‌راورد ده‌كرێت به چه‌ك و هێزی ئیسرائیل؟ ئایا له ئێستادا ئیسرائیل چه‌كی ئه‌تۆمی هه‌یه؟ هه‌یه‌تی، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌مه له ئیسرائیل بپرسن، ناتوانێت بڵێت 'هه‌مه'، چونكه ئه‌وانه زۆر باش درۆ كردن ده‌زانن".
روونیشیكرده‌وه كه "له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌شدا، له ئێستادا باس له‌وه ده‌كرێت چه‌نده پشتیوانی دارایی كراوه. باشه، ئایا پشتیوانییه‌كی له‌و شێوه‌یه له حه‌ماس ده‌كرێت؟ ئایا شتێكی له‌م شێوه‌یه جێگه‌ی باسه؟ نه‌خێر، شتی وا نییه. ئه‌و پشتیوانییه‌ی پێویستن پێشكه‌ش به فه‌ڵه‌ستین ناكرێت".
ئه‌ردۆغان ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه له نێو ئه‌م هه‌موو نه‌بوونیه‌شدا په‌رستگا و كڵێسا و نه‌خۆشخانه‌كان بۆردومان ده‌كرێن كه بۆردومانكردنی نه‌خۆشخانه‌كان و كوشتنی منداڵان له ته‌وراتدا نییه.
ڕاشیگه‌یاند: "ئه‌گه‌ر به ده‌ست و قۆڵ و زمان به‌ستراوی بمێنینه‌وه، مێژوو له بیرمان ناكات. پێویسته جه‌نگی ئیسرائیل-فه‌ڵه‌ستین له ناو ده‌روونی قه‌رزداریدا هه‌ڵبسه‌نگێندرێت. من ئاسووده قسه ده‌كه‌م، چونكه ئێمه قه‌رزداری ئیسرائیل نین. ئه‌گه‌ر قه‌رزداربین ناتوانین ئه‌وه‌نده ئاسووده قسه بكه‌ین، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی قه‌رزدارن، ناتوانن ئاسووده قسه بكه‌ن".
سه‌ركۆمار ئه‌ردۆغان، باسی له‌وه كرد كه ئه‌گه‌ر بتوانین ئه‌ڵمانیا-توركیا به‌یه‌كه‌وه ئاگربه‌ستی مرۆیی ده‌سته‌به‌ر بكه‌ین، به‌تایبه‌تی له چوارچێوه‌ی ئه‌م ئاگربه‌سته‌دا ده‌توانین ناوچه‌كه ڕزگار بكه‌ین.
راشیگه‌یاند: "چاره‌نووسی بارمته و ده‌ستبه‌سه‌ركراوه‌كان له ده‌ستی ئیسرائیلدایه. پێویسته ئه‌مه‌ش ببینین. ئه‌گه‌ر ئه‌مه نه‌بینین، ئه‌مه‌ش ناڕه‌وا ده‌بێت".
AM:09:20:18/11/2023
ئه‌م بابه‌ته 1532
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت