نرخی نه‌وت رووی‌ له‌ به‌رزبوونه‌وه‌ كرد و زێر نزمبووه‌وه‌


وێستگه‌ نیوزـ
نرخی نه‌وتی خاو و برێنت جارێكی تر له‌ بازاڕه‌كانی جیهان به‌رزبوونه‌وه‌یان به‌خۆیانه‌وه‌ بینی، به‌جۆرێك نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت 80 دۆلاری تێپه‌ڕاند.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 18ی تشرینی‌ دووه‌می 2023، نرخی‌ یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی برێنت له‌ بازاڕه‌كانی‌ جیهاندا به‌رزبووه‌وه‌ بۆ 80 دۆلار و 61 سه‌نت، له‌ كاتێكدا دوێنێ‌ به‌ 77 دۆلار و 53 سه‌نت بوو.

هه‌روه‌ها نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی ئه‌مریكی به‌رزبووه‌وه‌ بۆ 75 دۆلار و 89 سه‌نت له‌ كاتێكدا دوێنێ‌ به‌ 73 دۆلار و 3 سه‌نت فرۆشرا.

هاوكات هه‌ر ئه‌مڕۆ له‌ بازاڕه‌كانی‌ جیهان یه‌ك ئۆنسه‌ زێڕ دابه‌زی‌ بۆ هه‌زار و 980 دۆلار، ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ دوێنێ‌ به‌ هه‌زار و 984 دۆلار مامه‌ڵه‌ی‌ پێوه‌كرا.



AM:08:25:18/11/2023


ئه‌م بابه‌ته 2068 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو