ئه‌مڕۆ هه‌ینی به‌های دۆلار به‌م جۆره‌ مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا


وێستگه‌نیوزـ

لەکاتی داخستنی بازاڕی دراوەکانی هەرێم 100 دۆلار بەرامبەر بە 158 هەزار و 750دینار مامەڵەی پێوەکرا و بەراورد بەکاتی کردنەوەی بازاڕ لەمڕۆدا یەک هەزار و 250 دینار لە بەهاکەی بەرزبووەتەوە.

ئەمڕۆ هەینی 17ی تشرینی دووه‌می 2023، لەکاتی داخستنی بازاڕی دراوەکانی هەرێم 100 دۆلار بە 158 هەزار و 750 دینار مامەڵەی پێوەکرا و بەراورد بە کاتی کردنەوەی بازاڕ لەمڕۆدا 100 دۆلار بەرامبەر بوو بە 157 هەزار و 500 دینار ، یەک هەزار و 250 دینار لە نرخەکەی بەرزبووەتەوە.

ئەمە لەکاتێکدایە، عێراق رۆژانە پێویستی بە 350 بۆ 400 ملیۆن دۆلار هەیە تا بتوانێت نرخی دۆلار بگەڕێنێتەوە ئاستی پێشووی کە ئەگەر بانکی ناوەندی رۆژانە 300 ملیۆن دۆلار بە کاش بخاتە بازاڕەکانەوە کاریگەری راستەوخۆی لەسەر دابەزینی نرخی دۆلار دەبێت.


PM:05:29:17/11/2023


ئه‌م بابه‌ته 22892 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت