ئیلۆن ماسك دواخستنی‌ هه‌ڵدانی‌ به‌هێزترین و گه‌وره‌ترین مووشه‌كی‌ جیهانی‌ راگه‌یاند


وێستگه‌نیوز-
ئیلۆن ماسك دواخستنی‌ هه‌ڵدانی‌ به‌هێزترین و گه‌وره‌ترین مووشه‌كی‌ جیهانی‌ بۆ سبه‌ینێ‌ شه‌ممه‌ راگه‌یاند.


ئیلۆن ماسك سه‌رۆكی‌ كۆمپانیای‌ "SpaceX" رایگه‌یاند كه‌ هه‌ڵدانی‌ به‌هێزترین و گه‌وره‌ترین مووشه‌كی‌ جیهان به‌ناوی‌ "Starship" دواخرا بۆ رۆژی‌ شه‌ممه‌.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئاژانسی‌ گه‌ردوونی‌ ئه‌مریكا (ناسا) له‌ نزیكه‌وه‌ به‌دواداچوون بۆ هه‌وڵی‌ هه‌ڵدانی‌ مووشه‌كه‌كه‌ بكات، به‌وپێیه‌ی‌ له‌ ئه‌ركه‌ گه‌ردوونیه‌كه‌ی‌ له‌ چوارچێوه‌ی‌ به‌نارمه‌ی‌ "ئارتمیس" بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆسه‌ر مانگ، پشتی‌ پێده‌به‌ستێت.

له‌ نیسانی‌ رابردوودا هه‌وڵی‌ هه‌ڵدانی‌ مووشه‌كی‌ "Starship" شكستی‌ هێنا و له‌و كاته‌دا تیمه‌كانی‌ "SpaceX" ناچاربوون به‌هۆی‌ جیانه‌بوونه‌وه‌ی‌ پارچه‌كانی‌ مووشه‌كه‌كه‌ و له‌كاركه‌وتنی‌ بزوێنه‌ره‌كه‌ی‌، دوای‌ چوار خوله‌ك له‌ هه‌ڵدانی‌ به‌مه‌به‌ست له‌ ئاسمانی‌ ته‌كساس بیته‌قێننه‌وه‌.

ماسك له‌ تۆڕی‌ (X)ه‌وه‌ ئاماژه‌ی‌ به‌ گرنگی‌ گۆڕینی‌ پارچه‌یه‌كی‌ مووشه‌كه‌كه‌ كرد كه‌ ببێته‌هۆی‌ رێككردنه‌وه‌ و چه‌سپاندنی‌ دووچینی‌ مووشه‌كه‌كه‌ له‌ قۆناغی‌ نیشتنه‌وه‌ی‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ له‌ شوێنی‌ گونجاو بنیشێته‌وه‌ و دواتر به‌كاربهێنرێته‌وه‌ و "به‌مهۆیه‌شه‌وه‌ هه‌ڵدانی‌ مووشه‌كه‌كه‌ دواخرا بۆ سبه‌ینێ‌ شه‌ممه‌".


PM:03:59:17/11/2023


ئه‌م بابه‌ته 2700 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو