پێنتاگۆن: له 17ی تشرینی یه‌كه‌مه‌وه 58 هێرش كراوه‌ته سه‌ر بنكه‌كانمان له عێراق و سوریا
وێستگه‌نیوز-
وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا پێنتاگۆن رایگه‌یاند كه له 17ی تشرینی یه‌كه‌مه‌وه تا ئێستا، 58 هێرش كراوه‌ته سه‌ر بنكه‌كانی وڵاته‌كه‌یان له عێراق و سوریا.
سابرینا سینگ یاریده‌ده‌ری وته‌بێژی پێنتاگۆن، له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیی ڕۆژانه‌یدا، زانیاری سه‌باره‌ت به‌و هێرشانه خسته‌ڕوو كه كراونه‌ته سه‌ر بنكه‌كانی ئه‌مریكا.
سینگ وتی: "له 17ی تشرینی یه‌كه‌مه‌وه تا ئێستا، 58 هێرش كراوه‌ته سه‌ر سه‌ربازانمان، كه هه‌موویان شكستیانهێناوه".
وتیشی: "زیانی به‌رچاو به‌ر ژێرخان نه‌كه‌وتووه و هیچ سه‌ربازێكیشمان به شێوه‌یه‌كی كاریگه‌ر بریندار نه‌بووه. ته‌واوی سه‌ربازه برینداره‌كان چوونه‌ته‌وه سه‌ر ئه‌ركه‌كانیان".
گوتیشی: "تا ئه‌مڕۆ 58 هێرش كراوه و له‌وانه‌یش 27 هێرشیان له عێراق و 31یان له سووریا بووه".
سینگ ئه‌و بانگه‌شانه‌ی ڕه‌ت كرده‌وه كه ده‌ڵێن به‌رپه‌رچی ئه‌و هێرشانه نه‌دراوه‌ته‌وه و وتی: "وابزانم كاردانه‌وه‌كانی كۆتا سێ هێرشتان بینی. كه یه‌كێكیان خانوویه‌ك بوو وه‌ك یه‌كه‌ی كۆنترۆڵ و فه‌رمانده‌یی به‌كار ده‌هات، دووانه‌كه‌ی دیكه‌ش كردنه ئامانجی كۆگای چه‌ك و دامه‌زراوه‌ی مه‌شق و ڕاهێنان بوو".
یاریده‌ده‌ری وته‌بێژی پێنتاگۆن هۆشداریشی دا له‌وه‌ی "ئه‌گه‌ر هێرشی زیاتر ئه‌نجام بدرێت، ئه‌وا بێگومان بژارده‌ی خۆمان ده‌بێت و به‌رپه‌رچیان ده‌ده‌ینه‌وه".
راشیگه‌یاند كه هێرشی سه‌ر بنكه‌كانی ئه‌مریكا به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو كه‌میكردووه.
له دوای ده‌ستپێكردنی شه‌ڕی نێوان ئیسرائیل و حه‌ماس له كه‌رتی غه‌ززه، به‌شێك له گروپه چه‌كداره‌كانی نزیك له ئێران ده‌ستیان كردووه به هێرشكردنه‌سه‌ر بنكه و سه‌ربازانی ئه‌مریكا له عێراق و سوریا.
PM:03:32:17/11/2023
ئه‌م بابه‌ته 1060
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت