به‌شێك له شیعه‌كان هه‌وڵی كۆتایی هێنان به ئه‌ركه‌كانی یۆنامی له عێراق ده‌ده‌ن
وێستگه‌نیوز-
چه‌ند لایه‌نێك له شیعه‌كانی عێراق داوای كۆتایی هێنان به ئه‌ركه‌كانی یۆنامی له عێراق ده‌كه‌ن، به بیانووی ئه‌وه‌ی عێراق له هه‌موو بواره‌كاندا گه‌شه‌یكردووه و پێویستی به بوونی نێرده دیپلۆماسییه‌كان نه‌ماوه.
ڕۆژی 7 ی مانگی یازده، یۆنامی له به‌یاننامه‌یه‌كدا، ڕایگه‌یاند كه "ڤۆڵكه‌ر پێرێتز، نوێنه‌ری ئه‌مینداری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی ڕه‌وانه‌ی عێراق كردووه و له ڕۆژی 6ی مانگی یازده‌وه تا ڕۆژی 27 هه‌مان مانگ له عێراق ده‌مێنێته‌وه. سه‌ره‌ڕای ڕاوێژكردن له‌گه‌ڵ حكومه‌تی كوه‌یت، به‌رپرسانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان ده‌بینێت و هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ كاره‌كانی یۆنامی ده‌كات، دواتر به ڕاپۆرت ئه‌نجامی سه‌ردانه‌كه‌ی ده‌داته سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان".
شوان داودی، ئه‌ندامی پێشووی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، به ده‌نگی ئه‌مریكای ڕاگه‌یاند، "هه‌ندێك لایه‌ن پێیانوایه یۆنامی ده‌ستوه‌ردان له كاروباری عێراق ده‌كات، ڕاپۆرته‌كانی یۆنامی كاریگه‌ری هه‌بووه له‌سه‌ر ڕای نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر عێراق و ئه‌مه‌ش هه‌ندێك لایه‌نی نیگه‌ران كردووه".
ڕۆژی 14ی مانگی یازده‌ی 2023، قه‌یس خه‌ز عه‌لی ئه‌مینداری گشتی عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق له دوای كۆبوونه‌وه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ ڤۆڵكه‌ر پێرێتز، نوێنه‌ری ئه‌مینداری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه كه تێیدا هاتووه، "له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا داوامان كرد كۆتایی به ئه‌ركی نوێنه‌رایه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق بێت، چونكه عێراق له هه‌موو بواره‌كاندا گه‌شه‌یكردووه و پێویستی به نێرده دیپلۆماسییه‌كان نه‌ماوه".
له به‌رامبه‌ردا، مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له میانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ ڤۆڵكه‌ر پێرێتز، نوێنه‌ری ئه‌مینداری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، جه‌ختی له‌سه‌ر پێویستی مانه‌وه‌ی ئه‌ركی یۆنامی له عێراق و هه‌رێمی كوردستان و گرنگی كاراتربوونی ڕۆڵه سیاسییه‌كه‌ی كرد.
سه‌میر غه‌تاس، وته‌بێژی یۆنامی له لێدوانێكدا بۆ ده‌نگی ئه‌مریكا، ، ڕایگه‌یاند،"به‌یاننامه‌كه‌ی ڕۆژی 7 ی 11 یۆنامی، ڕای كۆتایی ئێمه‌یه".
شوان محه‌مه‌د ڕۆسته‌م، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان، له‌باره‌ی داواكاری لایه‌نه شیعه‌كان بۆ كۆتایی هێنان به ئه‌ركه‌كانی یۆنامی، به ده‌نگی ئه‌مریكای وت: "نازانم بۆچی هه‌وڵی كۆتاییهێنان به ئه‌ركه‌كانی یۆنامی ده‌درێت و بابه‌ته‌كه ده‌وروژێنرێت، ڕه‌نگه مه‌سه‌له‌كه په‌یوه‌ندی به بارودۆخی ناوچه‌كه و ئاڵۆزییه‌كانه‌وه هه‌بێت".
ڕۆژی 30ی مانگی پێنجی 2023 ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی سه‌ربه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئه‌ركی یۆنامی تاوه‌كو 31ی پێنجی2024 درێژكرده‌وه. ئه‌نجومه‌نی ئاسایش داوای له نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق كرد، هاوكاری حكومه‌تی عێراق بكات بۆ ڕه‌خساندنی دیالۆگی ئاسایشی نیشتمانی و چاره‌سه‌ركردنی كێشه هه‌ڵواسراوه‌كانی عێراق.
شوان محه‌مه‌د رۆسته‌م، وتیشی: "هێشتا له عێراق كێشه‌ی سیاسی و مرۆیی گه‌وره هه‌ن، هه‌ر له مه‌سه‌له‌ی ئاوه‌دان نه‌كردنه‌وه‌ی به‌شێك له ناوچه‌كان و مانه‌وه‌ی خه‌ڵكانێكی زۆر له ئاواره‌ییدا، یۆنامی هاوكارێكی گه‌وره‌یه له چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م كێشانه‌دا."
جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه "یۆنامی ڕۆڵی گه‌وره‌ی هه‌بووه له پرۆسه‌ی سیاسی و چه‌سپاندنی دیموكراسی و هاندانی لایه‌نه‌كان بۆ پێكه‌وه كاركردن".
به گوێره‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، ئه‌ركی نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له عێراق بریتییه له: ئامۆژگاریكردن، هاوكاریكردن و پشتگیریكردن له پرۆسه‌ی سیاسی و دیموكراسی له عێراق و هه‌رێمی كوردستان.
ره‌جه‌ب عاسی، كه چالاكوانێكی كوردی شاری كه‌ركوكه، به ده‌نگی ئه‌مه‌ریكای ڕاگه‌یاند، "له‌لایه‌ن یۆنامییه‌وه كۆمه‌ڵێك خه‌ڵكی نوخبه بانگهێشتی كۆبوونه‌وه‌یه‌ك كراوین، تا پێكه‌وه هه‌ڵسه‌ندگان بۆ كاره‌كانی نێرده‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق بكه‌ین."
ئه‌و وتیشی،"ئێمه له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا داوای به‌رده‌وامی یۆنامی له عێراق ده‌كه‌ین. یۆنامی لێره‌یه و مافه‌كانمان ده‌خورێت، گه‌ر یۆنامی بكشێته‌وه به ڕۆژی نیوه‌ڕۆ كورد و پێكهاته‌كان له عێراق دا مافخوراو ده‌بن".
یۆنامی له ساڵی 2003 له‌سه‌ر داوای حكومه‌تی عێراق و به بڕیاری ژماره 1500 ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان دامه‌زراوه. جنین پلاسخارتی نێرده‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق سه‌رباری تۆمه‌تباركردنی به ده‌ستوه‌ردان له‌كاروباری عێراق، به‌ڵام به‌رده‌وام جه‌خت له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و پێكه‌وه كاركردنی لایه‌نه‌كان ده‌كات.
له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان، جنین پلاسخارت به‌رده‌وام داوای یه‌كگرتووی كورد و چاره‌سه‌ركردنی ناكۆكی نێوان هێزه سیاسییه‌كانی كوردی كردووه.
PM:02:58:17/11/2023
ئه‌م بابه‌ته 1096
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت