وه‌زیری پێشووی ده‌ره‌وه‌ی ئێران: پشتیوانیمان بۆ حه‌ماس، شه‌ڕكردن له ته‌نیشتی ناگرێته‌وه
وێستگه‌نیوز-
وه‌زیری پێشووی ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه پشتیوانی وڵاته‌كه‌ی بۆ بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌له‌ستینی، شه‌ڕكردن له‌ته‌نیشتی ناگرێته‌وه و هه‌ڵوێستی رابه‌ری گشتی وڵاته‌كه‌ی و ئه‌مینداری حزبوڵای لوبنانی به "زیره‌كانه" وه‌سف كرد.
محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری پێشووی ده‌ره‌وه‌ی ئێران له چاوپێكه‌وتنێكی رۆژنامه‌وانیدا ستایشی هه‌ڵوێستی عه‌لی خامنه‌یی رابه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران و حه‌سه‌ن نه‌سروڵا ئه‌مینداری گشتی حزبوڵای لوبنانی كرد كه بۆ پشتیوانی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس ناچنه شه‌ڕ دژی ئیسرائیل.
محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری پێشووی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی عه‌لی خامنه‌یی و حه‌سه‌ن نه‌سروڵای به "زیره‌كانه" وه‌سف كرد.
جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه "پشتیوانیمان بۆ به‌ره‌ی به‌رگری، شه‌ڕكردن له ته‌نیشتیان ناگرێته‌وه".
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه حسێن ئه‌میر عهبدوللههیان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له چاوپێكه‌وتنێكی رۆژنامه‌نووسیدا رایگه‌یاند كه ده‌سه‌ڵاتدارانی وڵاته‌كه‌ی، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكایان ئاگادار كردووه‌ته‌وه كه خوازیارن شه‌ڕی ئیسرائیل و حه‌ماس په‌ره‌نه‌سێنێت.
حسێن ئه‌میر عهبدوللههیان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی "" Financial Times به‌ریتانی كه ئه‌مڕۆ هه‌ینی بڵاوكراوه‌ته‌وه، وتی: "ئه‌مریكامان ئاگادار كردووه‌ته‌وه كه نامانه‌وێت شه‌ڕ له ناوچه‌كه‌دا بڵاوبێته‌وه، به‌ڵام هه‌ر پێشهاتێكی نوێ ره‌نگه ببێته‌هۆی ئاڵۆزبوونی بارودۆخه‌كه و فراوانبوونی شه‌ڕه‌كه".
PM:01:00:17/11/2023
ئه‌م بابه‌ته 1940
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت