ته‌رمی بارمته‌یه‌كی ئیسرائیلی له غه‌ززه دۆزرایه‌وه
وێستگه‌نیوز-
سوپای ئیسرائیل دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمی یه‌كێك له بارمته ئیسرائیلییه‌كانی ده‌ستی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌له‌ستینی له غه‌ززه راگه‌یاند.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه سوپای ئیسرائیل له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه كه ته‌رمی بارمته‌یه‌كی ئیسرائیلییان له نزیك نه‌خۆشخانه‌ی شیفا له غه‌ززه دۆزیوه‌ته‌وه.
سوپای ئیسرائیل باس له‌وه ده‌كات، ته‌رمی یههودێت فایس-ی ته‌مه‌ن 64 ساڵیان له باڵه‌خانه‌یه‌كی نزیك نه‌خۆشخانه‌ی شیفا له كه‌رتی غه‌ززه دۆزیوه‌ته‌وه و گه‌ڕێنراوه‌ته‌وه بۆ ئیسرائیل.
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه له‌و بینایه‌ی كه ته‌رمی یههودێت دۆزراوه‌ته‌وه، ده‌ست به‌سه‌ر بڕێك كه‌لوپه‌لی سه‌ربازی و چه‌كی جۆری كڵاشینكۆف و ئاڕ بی جی-دا گیراوه.
له راگه‌یاندراوی سویای ئیسرائیل ئه‌وه‌ش هاتووه كه "پرۆسه‌ی ناسینه‌وه بۆ ته‌رمه‌كه ئه‌نجامدراوه و خانه‌واده‌كه‌ی ئاگاداركراوه‌ته‌وه".
راشیگه‌یاندووه كه یههودێت فایس رۆژی 7ی تشرینی یه‌كه‌می 2023 له ماڵه‌كه‌ی خۆی له باری له‌لایه‌ن چه‌كدارانی حه‌ماسه‌وه رفێندرا، به‌بێ ئه‌وه‌ی هۆكاری مردنه‌كه‌ی ئاشكرا بكات.
ئه‌مه دووه‌م ته‌رمی بارمته ئیسرائیلییه‌كانه كه له‌لایه‌ن سوپای ئیسرائیله‌وه له غه‌ززه ده‌دزۆرێته‌وه دوای ئه‌وه‌ی له مانگی رابردوو ته‌رمی شانی لوك دۆزرایه‌وه.
له به‌ره‌به‌یانی رۆژی حه‌وتی تشرینی یه‌كه‌می 2023دا و له چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی باهۆزی ئه‌قسا، باڵی سه‌ربازی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌له‌ستینی له كه‌رتی غه‌ززه‌وه هێرشێكی موشه‌كی بێ وێنه‌ی كرده‌سه‌ر ئیسرائیل، دواتر چه‌كداره‌كانی ئه‌و رێكخراوه، چوونه ناو ناوچه سنوورییه‌كان له باشووری ئیسرائیل و زیاد له هه‌زار كه‌سیان كوشت و سه‌دان كه‌سیان به بارمته گرت.
له وه‌ڵامی ئه‌وه‌دا، سوپای ئیسرائیل ئۆپه‌راسیۆنی "شمشێری ئاسنین"ی دژ به حه‌ماس له كه‌رتی غه‌ززه راگه‌یاند و ده‌ستیكرد به هێرشی ئاسمانی بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه، ئه‌مه‌ش بووه هۆی كوشتنی هه‌زاران كه‌س مه‌ده‌نی و وێرانكردنێكی گه‌وره و به‌رفراوانی باڵه‌خانه و ژێرخانی لێكهوتهوه. هه‌روه‌ها ئیسرائیل گه‌مارۆیه‌كی ته‌واوه‌تی به‌سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه‌دا سه‌پاند و ئاو و كاره‌با و خۆراك و سووته‌مه‌نی لێ قه‌ده‌غه‌كرد و هێزی سوپای ناردووهتهناو كه‌رتی غه‌ززه‌وه ئه‌مه‌ش قه‌یرانێكی گه‌وره‌یی مرۆیی دروست كردووه.
AM:12:03:17/11/2023
ئه‌م بابه‌ته 4232
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت