ھاوپه‌یمانی عه‌زم: سه‌رۆكی نوێی په‌رله‌مان له ده‌ره‌وه‌ی حزبه‌كه‌ی حه‌لبوسی ده‌بێت
محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی دوورخراوه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
وێستگه‌نیوز-
ئه‌ندامێكی ھاوپه‌یمانی عه‌زمی سوننه‌ته‌كان رایگه‌یاند كه به پشتیوانی كورد و شیعه، سه‌رۆكی نوێی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له ده‌ره‌وه‌ی حزبه‌كه‌ی محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی دوورخراوه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌بێت.
فارس ئه‌لفارس، سه‌ركرده له ھاوپه‌یمانی عه‌زم بۆ میدیا عێراقییه‌كان وتی: "گفتوگۆكان له‌ناوماڵی سوننه بۆ دیاریكردنی سه‌رۆكی نوێی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و جێگره‌وه‌ی حه‌لبوسی به‌رده‌وامه".
وتیشی: "رێككه‌وتن هه‌یه كه سه‌رۆكی نوێی په‌رله‌مان له ده‌ره‌وه‌ی حزبی ته‌قه‌دوم بێت كه حه‌لبوسی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات".
روونیشیكرده‌وه كه "ھێزه سیاسییه شیعه و كوردییه‌كان پشتیوانی ھه‌ر كاندیدێك بۆ پۆستی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌كه‌ن، كه ناوماڵی سوننه ھه‌ڵیبژێرێت، چونكه پۆسته‌كه پشكی سوننه‌یه".
سه‌ركرده‌كه‌ی هاوپه‌یمانی عه‌زم راشیگه‌یاند كه تائێستا چه‌ند كاندیدێك بۆ ئه‌و پۆسته خراونه‌ته‌ڕوو، به‌ڵام نه‌گه‌یشتوونه‌ته كاندیدی كۆتایی و وتووێژه‌كان به‌رده‌وامن.
رۆژی سێشه‌ممه 14ی تشرینی دووه‌می 2023 دادگەی باڵای فیدراڵیی عێراق لەسەر سکاڵایەکی لەیس دلێمی په‌رله‌مانتاری پێشوو، ئەندامێتیی محەممد حەلبوسی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی لە پەرلەمانی عێراق هەڵوەشاندەوە.
له كاردانه‌وه‌ش به‌رامبه‌ر ئه‌و بڕیاره حه‌لبوسی له به‌غدا له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌نوووسیدا وتی: "ئه‌ركه‌كانی دادگای باڵای فیدراڵی بریتین له چاودێریكردنی ده‌ستوور و یاسا كارپێكراوه‌كان و پاراستنی ده‌قه‌كانی ده‌ستوور".
وتیشی: "بەپێی ماددەی 49 لە دەستوور و بەپێی یاسای هەڵبژاردن بڕیارەکەی دادگا یاسایی نییە، ئێمە سوورین لەسەر ئەوەی هەموو لایەنێک پابەندی دەستوور بن".
راشیگه‌یاند كه "هیچ په‌رله‌مانتارێك بۆی نییه تانه پێشكێشی دادگه‌ی فیدراڵی بكات به‌بێ ئه‌وه‌ی پێشتر داواكه‌ی پێشكێشی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران بكات".
PM:11:14:16/11/2023
ئه‌م بابه‌ته 1880
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت