به‌های‌ دۆلار له‌كاتی‌ داخستنی‌ بازاڕدا


‌وێستگه‌نیوزـ
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له‌كاتی داخستنی بازاڕدا به‌های‌ دۆلار به‌رامبه‌ر دینار كه‌مێك به‌رزبوونه‌وه‌ی‌ به‌خۆیه‌وه‌ بینی‌.

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 16ی‌ تشرینی‌ دووه‌می‌ 2023، له‌ كاتی داخستنی بازاڕی دراودا له‌ سلێمانی 100 دۆلار به‌ 159 هه‌زار دینار و له‌ هه‌ولێر به‌ 158 هه‌زار و 850 دینار فرۆشرا.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ به‌یانی‌ ئه‌مڕۆ له‌ كاتی‌ كردنه‌وه‌ی‌ بازاڕه‌كاندا هه‌ر 100 دۆلارێك به‌ 158 هه‌زار و 300 دینار مامه‌ڵه‌ی‌ پێوه‌كرا.


PM:06:09:16/11/2023


ئه‌م بابه‌ته 4252 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت