خۆپیشاندانی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران له‌ شاروشارۆچكه‌كانی هه‌رێم


وێستگه‌نیوزـ

خۆپیشاندانی مامۆستایان و فەرمانبەران و وانەبێژان لە سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ و ئیداره‌كانی گه‌رمیان و راپه‌ڕین دەستیپێکرد و داوا دەکەن مووچەی مانگەکانی پێشوویان پێبدرێت.


په‌یامنێرانی وێستگه‌نیوز له‌ سلێمانی و هه‌ڵه‌جه‌ و ئیداره‌ی راپه‌ڕین خۆپیشدان و ناڕه‌زایی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینان ده‌گوازنه‌وه‌ و داواكارییه‌كانیان ده‌گه‌یه‌نن.

ماوه‌ی زیاتر له‌ دوو مانگه‌ بایكۆت و خۆپیشاندانی مامۆستایانی میلاك و وانه‌بێژان له‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌كی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه‌ و تا ئێستا پڕۆسه‌ی خوێندن ده‌ستیپێنه‌كردووه‌ته‌وه‌، وانه‌بێژان داوا ده‌كه‌ن بكرێنه‌ هه‌میشه‌یی و مامۆستایانی دامه‌زراویش داوای ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی پله‌ به‌رزكردنه‌وه‌ و مووچه‌كانیان ده‌كه‌ن.



AM:11:55:07/11/2023


ئه‌م بابه‌ته 1540 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت