لە رانیە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان ئۆتۆمبێلێکی کردە ئامانج و برینداری لێکەوتەوە

‌دیمەنی دوای بۆردومانەکە

وێستگه‌نیوزـ

په‌یامنێری وێستگه‌نیوز رایگه‌یاند، لە سەر رێگای گوندی بۆسکێنی سنووری رانیە، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان ئۆتۆمبێلێکی کردە ئامانج کە دوو کەسی تیادابوو.


یەکێک لە شایەتحاڵەکان کە قسەی بۆ پەیامنێری وێستگەنیوز کرد و وتی: "دوو ئافرەت بوون بریندارەکان، یەکێک لە بریندارەکان هەردوو قاچی لێ بووبوەوە و ئەوی دیکەشیان بە سەختی بریندار بووە".

ئەو شایەتحاڵە باسی لەوەشکرد: شوێنی بۆردوومانەکە کارگەیەکی فەڕشفرۆشییە و لەوێش چەند کرێکارێک بە سووکی بریندار بوون.

هاوکات باس لەوەش دەکرێت کە ئەوانەی بریندار بوون سەر بە پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) بوون، بەڵام هێشتا پشتڕاست نەکراوەتەوە.



AM:11:42:06/11/2023














ئه‌م بابه‌ته 1752 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت