پڕۆژەی تەندروستی دەرونی ژنان عێراق/ سلێمانی ڕاگەیاندرا


وێستگە نیوز-

دامەزراوەی لەیلان بۆ دیموکراسی ئێوارەی ئەمڕۆ لە هۆتێڵ های کریستی شاری سلێمانی پڕۆژەی تەندروستی دەرونی بۆ ژنان بەسەرپەرشتی د. سوها مەولود و بەسپۆنسەری بانکی عێراقی یەکەم ئەنجامدەدرێت.

ئەم پڕۆژەیە  کاردەکات لەسەر تەندروستی  دەرونی ژنان بەشێوەیەک کەبتوانن ڕووبەڕوی گوشارەکان ببنەوەو تواناکان و ئاستی خوێندنیان بەرزبکەنەوە بۆ بڕیاردان لەسەر پەیوەندییەکانیان بونیادنانی جیهانێکی باشتر لەوەی کە تیایدا دەژین.

ڕێکخراوی لەیلان کە ئەم پۆژەیە بەڕێوەدەبات ڕێکخراوێکی ناحوکومییە کاردەکەن بڵاوکردنەوەی ڕۆشنبیری دیموکراتی و پتەوکردنی، هەروەها پەرەپێدان بە بواری دادوەری و یەکسانی و هوشیارکردنەوەی کۆمەڵگا. 



PM:05:57:04/11/2023


ئه‌م بابه‌ته 1924 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت