عه‌زییه‌ك به‌ گه‌ڵای وه‌ریوی پاییز


وێستگه‌ نیوزـ

رۆژی 1ی تشرینی دووەم بەوە ناسراوە کە تیایدا گەڵای درەخت دەورێت، لەم رۆژه‌شدا دیزاینەرێکی کورد له‌ هەولێر عه‌زییه‌كی خانمانی بە گەڵای وه‌ریوی پاییز دیزاینکردووە.
 
سیداد مۆدە، دیزاینەری جلوبەرگ، بە كه‌ناڵی رووداوی راگەیاند، خواستی ئه‌وه‌ی هه‌بووه‌ لەم پایزەدا جلێکی تایبەت بە گەڵای پاییزی دیزاین بکات، وتیشی: عه‌زییه‌كه‌ 600 بۆ 700 گەڵای پاییزی تێدا بەکارهاتووە و دیزاینکردنی 15 رۆژی خایاندووە.

 باسی له‌وه‌شكردوه‌ كه‌ یەکەم کەسە بە گەڵای پاییز جلێک دیزاین بکات، بەڵام به‌رهه‌مه‌كه‌ی بۆ پۆشین گونجاو نییە و تەنیا نوێگەرییەکە لە جیهانی فاشیۆن و دیزایندا.

 ڤیدیۆکە لەم لینەکەدایە


PM:01:26:03/11/2023


ئه‌م بابه‌ته 13804 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو