له‌ حه‌وت مانگدا 70 كیلۆ كێشی‌ دابه‌زاند


وێستگه‌نیوز-
له‌ گه‌شتێكی باوه‌ڕپێنه‌كراوی ئیراده‌ و ماندووبووندا، گه‌نجێكی‌ كورد ته‌نها له‌ ماوه‌ی حه‌وت مانگدا 70 كیلۆی كێشی دابه‌زاند.


رێبین محه‌مه‌د كه‌ گه‌نجێكی‌ دانیشتووی قه‌زای حاجیاوای‌ سنووری‌ ئیداره‌ی‌ راپه‌ڕینه‌، توانی له‌ماوه‌ی حه‌وت مانگدا ژیانی خۆی بگۆڕێت.

رێبین به‌شێوه‌یه‌ك كێشی‌ زۆربووبوو كه‌ گه‌یشتبووه‌ (157) كیلۆ ئه‌مه‌ش ئاسته‌نگی‌ زۆری‌ بۆ دروست كردبوو.

بۆیه‌ رێبین بڕیاری‌ دا شێوازی‌ ژیانی‌ بگۆڕێت و توانی‌ له‌ ماوه‌ی حه‌وت مانگدا كێشی‌ بكاته‌ (88) كیلۆ و (70) كیلۆ له‌ كێشی دابه‌زێنێت.


PM:03:06:12/10/2023






ئه‌م بابه‌ته 29344 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو