وه‌زیری به‌رگریی عێراق گه‌یشته توركیا
وێستگه نیوزـ
وەزیری بەرگریی عێراق بە بانگهێشتێکی فەرمی گەیشتە تورکیا و بڕیارە لەگەڵ هاوتا توركییه‌كه‌ی کۆببێتەوە، ئه‌وه‌ش دوای چه‌ند رۆژێك له هێرشه‌كه‌ی ئه‌نقه‌ره‌ی پایته‌خت و به‌رده‌وامیی بۆردومانه‌كانی توركیا بۆسه‌ر خاكی هه‌رێمی كوردستان.
به‌پێی میدیای فەرمیی تورکیا، لەسەر بانگهێشتی فەرمیی یاشار گولەر، وەزیری بەرگریی تورکیا، شه‌وی چوارشه‌ممه سابت محەمەد عەباسی، وەزیری بەرگریی عێراق، گەیشتە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا و بڕیارە لەگەڵ هاوتا تورکییەکەی کۆببێتەوە.
عەباسی لە وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە رێوڕەسمێکی سەربازیدا پێشوازیی لێدەکرێت، دواتر لەگەڵ یاشار گولەر، وەزیری بەرگریی تورکیا، کۆدەبێتەوە و چاوەڕوان دەکرێت لە کۆبوونەوەکەدا بابەتەکانی پەیوەست بە بەرگریی هەردوو وڵات، ئاسایش و هاریکاریی و هه‌ماهه‌نگی لە پیشەسازیی بەرگریدا تاوتوێ بکەن.
ئەم سەردانە لە کاتێکدایە کە هاكان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگه‌یاندبوو: ئه‌و دوو كه‌سه‌ی هێرشه‌كه‌ی ئه‌نقه‌ره‌یان ئه‌نجامدا، لە سوریاوە هاتوون و فیدان هۆشداریشی دا و وتی: تەواوی دامەزراوەکانی پەکەکە لە عێراق و سوریا ده‌كه‌نه "ئامانجی ره‌وا"ی خۆیان.
بەیانیی رۆژی یەکشەممە، 01-10-2023، لە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا لە نزیک وەزارەتی ناوخۆی ئەو وڵاتە تەقینەوەیەک روویداو هێرشەکە لەلایەن دوو کەسەوە ئەنجامدرا کە یەکێکیان خۆی تەقاندەوە و ئەوی دیکەشیان کوژرا، دواتریش پارتی كرێكارانی كوردستان به‌رپرسیارێتیی خۆی له‌و هێرشه راگه‌یاند.
PM:11:52:04/10/2023
ئه‌م بابه‌ته 1496
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت