فڕۆكه‌ی جه‌نگیی توركیا سنوری گەڵاڵە و باساوێ لە شارباژێڕ بناری قه‌ندیلیان بۆردومانکرد
وێستگەنیوز -هانۆ ئەحمەد
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا سنوری قه‌زای شارباژێڕیان له سلێمانی بۆردومان كرد و چه‌ند جارێكیش بۆردومان بناری قه‌ندیل كراوه، هاوكات له ئێواره‌ی ئه‌مڕۆوه له ئاسمانی پشده‌ر ده‌نگی فرۆكه ده‌بیسترێت.
کامەران حەسەن، قائیمقامی ماوەت بە وێستگە نیوزی ڕاگەیاند: كاتژمێر 7ی ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەمە لەلایەن فڕۆکەی تورکیاوە ناوچەکانی گەڵاڵەو گوندی باساوێ و سنوری شینکایەتی لە سنوری شاباژێڕ بۆردومان کرا.
وتیشی: ناوچه‌كه سێ جار بۆردومان کراوە و بەپێی زانیاریە سەرەتاییەکان هیچ زیانێکی گیانی نەبوە.
هه‌ر ئێواره‌ی ئه‌مرۆ فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا چه‌ند جارێك بۆردومانی بناری قه‌ندیلیشی كردوه‌و ته‌نها ئه‌م ئێواره‌یه سێ جار گوندی ئێندزە له بناری قه‌ندیل بۆردومان کراوەو تائێستاش ده‌نگی فڕۆكه له ئاسمانی ناوچه‌ی پشده‌ر ده‌بیسترێت.
PM:08:00:04/10/2023
ئه‌م بابه‌ته 1016
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت