سه‌رۆكی حكومه‌ت و هه‌ڵسوڕێنه‌ری باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له عێراق: هه‌ڵبژاردن په‌رله‌مانی كوردستان له‌كاتی خۆیدا بكرێت
وێستگه نیوزـ
هەڵسوڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق له‌گه‌ڵ سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، كۆبوه‌وه‌و هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان و گرنگیی هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێم كردوه‌ته‌وه.
حكومه‌تی هه‌رێم له راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت: ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازیی لە دەیڤد بێرگەر، هەڵسوڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق کرد‌و "دوایین پێشهات و بارودۆخی گشتیی عێراق و گرنگیی دابینکردنی مافە دەستوری و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان"یان تاوتوێ کرد.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه هەردوو لا هاوڕابوون لەسەر گرنگیی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکییه‌وه بەزووترین کات و جەختیش لە پێویستیی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا کراوه‌تەوە.
"هەڵسوڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق، سوپاسی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ بەهاناوەچوونی لێقەوماوانی ئاگرکەوتنەوەکەی بەخدێدا(حەمدانییە) كرد و دۆخی بەیەکەوەژیانی ئاشتییانەی نێوان پێکهاتە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستانی به‌رز نرخاند." راگه‌یه‌ندراوه‌كه واده‌ڵێت.
PM:06:57:04/10/2023
ئه‌م بابه‌ته 1144
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت