كارهكانی سێیهم رۆژی كۆنگرهی پێنجهمی یهكێتی بۆ دوانیوهڕۆی ئهمڕۆ دواخرا
وێستگه نیوز-
بریاره دوانیوهڕۆی ئهمرۆ ههینی 29ی ئهیلولی 2023، سێیەم رۆژی کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتی بەڕێوەبچێت و بڕیارە پەیڕەوی ناوخۆ بخرێتە دەنگدانەوە و ئەندامانی ئەنجومەنی سەرکردایەتیش ھەڵبژێردرێن.
بەگوێرەی کارنامەی کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتی، ئەمڕۆ خوێندنەوە بۆ ئەو سێ ڕاپۆڕتەی لیژنەکانی تایبەتمەندی کۆنگرەکە دەکرێت کە ھێشتا مشتومڕی ئەندامانی کۆنگرەی لەسەرە، لە نێویاندا راپۆڕتی لیژنەی پەیڕەوی ناوخۆ.
پێشتریش تەلار لەتیف وتەبێژی کۆنگرەی یەکێتیی رایگەیاند، لە رۆژی دووەمی پێنجەمین کۆنگرەدا، لیژنەکانی شەھیدان و زیندانیان و کەمئەندامان و پەیڕەو کارەکانی خۆیان تەواو نەکردوو، ئەمڕۆ لە سێیەمین رۆژدا گفتوگۆکانی کۆنگرە بەردەوام دەبێت.
وتیشی ھەر لەمڕۆدا ئەندامانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی ھەڵدەبژێردرێن و رێکارەکانی تری کۆنگرە تەواو دەکرێن کەلەرۆژانی رابردوو تەواونەکراون.
AM:10:03:29/09/2023
ئهم بابهته 744
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت