نرخی كیلۆواتی كارهبای موهلیدهی ستییهكان له سلێمانی دیاری كرا
وێستگنیوزـ
لیژنەی باڵای دیاریکردنی نرخی کارەبای کۆمەڵگاکانی نیشتەجێبوون (ستییەکان) کۆبوونەوەیەکی سازکردو تیایدا نرخی کیلۆواتی کارەبای موەلیدەی بۆ مانگی (9) ئەیلول دیاریکرد، کە بریتیە لە 274 دینار بۆ هەر کیلۆواتێک.
به گوێرهی راگهیهندراوێكی بهڕێوهبهرایهتی گشتی كارهبای سلێمانی تیایدا هاتووه: لەکۆبوونەوەکەدا کە نوێنەری ئەنجومەنی ستیەکانی ناو شاری سلێمانی ئامادەبوون، بەگوێرەی نرخی گازوایل لەبازاڕ و ئەو توێژینەوەیەی بۆ خەرجی موەلیدەی ستییەکان ئامادەکراوە نرخی کیلۆوات هاوەرێک کارەبای موەلیدەی ستییەکان بریتیە لە 274 دینار، لە کاتێکدا مانگی ئاب نرخی کێلۆوات هاوەرێک بە 276 دینار بوو.
دهشڵێت: "پێویستیشە سەرجەم ستییەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی پابەندبن بەنرخەکەوە، بەپێچەوانەوە ئەگەر زیاتر لەو نرخە وەربگرن رووبەڕووی رێکاری یاسایی دەکرێنەوە و سزادەدرێن".
AM:09:14:28/09/2023
ئهم بابهته 11324
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت