كاره‌ساتێكی دیكه‌ له‌ ئاهه‌نگی بوك گواستنه‌وه‌دا روویدا


وێستگه‌ نیوزـ

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی کەرکوک رایگەیاند، لە ئاهەنگێکی هاوسەرگیری 50 کەس ژەهراوی بوون و بۆ وەرگرتنی چارەسەر گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.

رۆژی چوارشەممە، زیاد خەڵەف، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی کەرکوک رایگەیاند، لە ئاهەنگێکی هاوسەرگیریدا لە قەزای حەویجە لە باشووی رۆژئاوای کەرکوک، بەهۆی خواردنی خراپبووەوە 50 کەس ژەهراوی بوون.

"راستەوخۆ دوای روداوەکە کەسەکان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە و ئێستا بارودۆخیان جێگیرە و مەترسییان تێپەڕاندووە". بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی کەرکوک وای وت.

ئه‌وه‌ش له‌كاتێکدایه‌ كه‌ شەوی سێشه‌ممه‌ 26ی ئه‌یلول، لەناو ئاهەنگێکی بوک گواستنەوەدا لە هۆڵی هەیسەم لە حەمدانییە، لەپڕ "پریشکی یاریی ئاگرین" هەموو شتێکی تێکدا و شایی بوو بە شین و به‌پێی دوایین ئامار زیاترله‌ 100 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.

دواتر نووسینگەی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، سێ رۆژ ماتەمینیی گشتییە لە عێراق و هه‌رێمی كوردستانیش هاوشێوه‌ی عێراق سێ رۆژ ماته‌مینیی بۆ رووداوەكه‌ راگه‌یاند.


PM:11:42:27/09/2023


ئه‌م بابه‌ته 29444 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت