وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌: سبەینێ چوارشەممە لەگشت ناوەندەکانی خوێندنی حکومی و ناحکومی پشووی فه‌رمییه‌


وێستگه‌نیوزـ

وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، سبەینێ لەگشت ناوەندەکانی خوێندنی حکومی و ناحکومی پشووی فه‌رمییه‌.


له‌ ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌دا هاتووه‌: سبەینێ بەبۆنەی ساڵیادی رۆژی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام (د.خ)، رۆژی چوارشەممە 27ی ئەیلولی 2023، لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی (حکومی و ناحکومی) پشووە.

ئه‌م راگه‌یه‌ندراوه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌له‌ سنووری په‌روه‌رده‌كانی سلێمانی، هه‌ڵه‌بجه‌، ئیداره‌كانی گه‌رمیان و راپه‌ڕین به‌هۆی دواكه‌وتنی مووچه‌وه‌ مامۆستایان بایكۆتی هۆڵه‌كانی خوێندنیان كردووه‌ و پرۆسه‌ی خوێندن ده‌ستی پێنه‌كردووه‌ته‌وه‌.

پێشتریش فەرمانگەی میدیا و زانیاری رایگەیاندبوو، بەبۆنەی ساڵیادی رۆژی لە دایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام، رۆژی چوارشەممە 27ـی ئەیلوولی 2023، کە هاوکاتە لەگەڵ رۆژی (12ربیع اڵ‌ول)، لە سەرجەم دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان دەبێتە پشووی فەرمی.






PM:10:02:26/09/2023


ئه‌م بابه‌ته 1232 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت