ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق: بڕیادرا هه‌موو گرێبه‌سته فه‌رمییه ناوخۆییه‌كان به دینار بن
کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق
وێستگه‌نیوزـ
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 26ی ئه‌یلولی 2023، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق به سه‌رۆكایه‌تی محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی ئه‌و وڵاته كۆبووه‌وه، له میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیادرا هه‌موو گرێبه‌سته فه‌رمییه ناوخۆییه‌كان به دینار بن.
له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراقدا، سوودانی كۆمه‌ڵێك بڕیاری نوێی ده‌ركرد.
یه‌كێك له گرنگترین بڕیاره‌كانی سوودانی جه‌خت كردنه‌وه بوو له‌سه‌ر مامه‌ڵه‌ی سه‌رجه‌م گرێبه‌سته كارپێكراوه ناوخۆییه‌كانی عێراق به دیناری عێراقی، ته‌نیا ئه‌و گرێبه‌سته بیانییانه نه‌بن، كه به رێككه‌وتنی عێراق و لایه‌نی بیانی ده‌كرێن و به‌گوێره‌ی رێككه‌وتنی هه‌ردوو لا هه‌ژماریان له بانكه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی عێراق بۆ كراوه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها بڕیاردرا، هه‌موو ئه‌و گرێبه‌سته نێوده‌وڵه‌تییانه‌ی به دۆلاری ئه‌مریكی له‌گه‌ڵ عێراق كراون، ده‌كه‌ونه ژێر چه‌تری وه‌زاره‌تی پلاندانان، ته‌نیا ئه‌و گرێبه‌ستانه نه‌بن كه هه‌ژماریان له بانكه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی عێراق بۆ كراونه‌ته‌وه و خشته‌یه‌ك له‌سه‌ریان ئاماده ده‌كرێت و ره‌وانه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی و بانكی ناوه‌ندی ده‌كرێن، بۆ ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی پلاندانان زۆرترین بڕی دۆلاری مانگانه‌ی پێویست دیاری بكات، كه ده‌بێت بانكی ناوه‌ندی دابینی بكات و بۆ هه‌ر دۆلارێكیش به به‌های 1320 دینار دیاری ده‌كرێت و ده‌خرێته سه‌ر حیسابی وه‌زاره‌تی دارایی، به‌مه‌به‌ستی دابینكردنی بڕی پێویست بۆ ئه‌و گرێبه‌ستانه.
PM:09:35:26/09/2023
ئه‌م بابه‌ته 2308
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت