بارزانی: له‌ خوای گه‌وره‌ داواكارین ده‌رگای خێرو به‌ره‌كه‌ت به‌ رووی گه‌لی كورد بكاته‌وه‌

‌مەسعود بارزانی

وێستگه‌نیوزـ

به‌بۆنه‌ی یادی له‌ دایكبوونی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام محه‌مه‌د (د. خ) مه‌سعود بازرانی، سه‌رۆكی پارتی رایگه‌یاند، داواكارن خوای گه‌وره‌ ده‌رگای خێرو به‌ره‌كه‌ت به‌ رووی گه‌لی كورددا بكاته‌وه‌.

مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان په‌یامێكی به‌بۆنه‌ی یادی له‌ دایكبوونی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام محه‌مه‌د (د. خ) بڵاوكرده‌وه‌ و رایگه‌یاند: "له‌ خودای بەخشندە و میهرەبان داواكارین له‌م بۆنه‌ پیرۆزه‌دا ده‌رگای خێر و به‌ره‌كه‌ت به‌ ڕووی گه‌لی كوردستان و گه‌لانی ناوچه‌كه‌ بكاته‌وه و ئاشتی و سەقامگیری باڵ بەسەر جیهان و ناوچەكەدا بكێشێت و گیانی لێبوردەیی و پێكەوەژیان و تەبایی لەناو مرۆڤایەتیدا بچەسپێت".

هاوكات به‌بۆنه‌ی یادی له‌ دایكبوونی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام محه‌مه‌د (د. خ) شاسوار عه‌بدولواحید، سه‌رۆكی جووڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نویَِ په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌ و رایگه‌یاند، "خوازیارم وانەکانی پێغەمبەری ئیسلام محەمەد (درودی خوای لەسەر) لەژیانمان زیاتر رەنگ بداتەوە، بەتایبەت خواستە گەورەکەی بۆ گۆرانکاری و ووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی".


PM:08:59:26/09/2023


ئه‌م بابه‌ته 452 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو