لە رووداوێکی هاتوچۆدا کوڕ و دایکێک گیانیان لەدەستدا


وێستگه‌نیوزـ

لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە سنووری ناوچەی خانەقین دوو کەس گیانیان لەدەستدا و سێ کەسی دیکەش برینداربوون.

ئەمڕۆ سێشەممە 26ی ئه‌یلولی 2023، سه‌رچاوه‌یه‌ك لە نەخۆشخانەی خانەقین رایگه‌یاند: لەسەر رێگای گەڕەکی بەختیاری خانەقین-گوندی ئەحمەد تاهیر ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕا و دوو کەس گیانیان لەدەستدا و سێ کەسیش بریندار بوون.

سه‌رچاوه‌كه‌ بۆ ئێن ئاڕتی ئاماژەی بەوەشکرد ئەو دوو کەسەی گیانیان لەدەستداوە دایک و کوڕ بوون و هاوکات لەگەڵ ئەو سێ کەسەشی کە بریندارن سەرجەمیان ئەندامی یەک خێزانن.

هاوکات لە چەند رۆژی رابردوو، بەهۆی رووداوی هاتوچۆوە لە هەولێر دوو کەس گیانیان لەدەستدا و لە رووداوێکی دیکەدا لەسەر رێگای کەلار-مەرزی پەروێزخانکەسێک گیانی لەدەستدا و دوو کەسی دیکەش برینداربوون.


PM:07:45:26/09/2023


ئه‌م بابه‌ته 800 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو