ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه لاهور شێخ جه‌نگی، په‌یامێكی له‌سه‌ر كۆنگره‌ی پێنجه‌می یه‌كێتی بڵاوكردهوهو به‌پێی زانیارییه‌كانی وێستگه نیوز، دوای ئه‌و په‌یامه ناوبراو هه‌رێمی كوردستانی جێهێشتوه.
به‌پێی زانیارییه‌كان لاهور شێخ جه‌نگی، دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی په‌یامه ڤیدیۆییه‌كه‌ی به‌ره‌و شاری دوبه‌ی له ئیمارات رۆیشتوه.
له په‌یامێكدا كه رۆژێك پێش به‌ستنی كۆنگره‌ی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان بڵاویكرده‌وه، لاهور شێخ جه‌نگی پێی وایه كه ئه‌م كۆنگره‌یه "به زۆر سه‌پێندراوه‌و نایاساییه"، سوپاسی مەلا بەختیاریشی کرد کە "بێدەنگ نەبوون لە ئاست مەترسییەکان و هاوکات یەکەم هەنگاوی خۆشی راگەیاند کە پێکهێنانی لیستێکە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.
ئه‌مڕۆ سێشهمه 26ی ئه‌یلولی 2023، لاهور شێخ جه‌نگی له په‌یامێكی ڤیدیۆییدا وتی: ده‌مه‌وێت بۆ مێژوو هه‌ڵوێستی خۆم به‌رامبه‌ر كۆنگره‌ی پێنجه‌می یه‌كێتی بخه‌مه‌ڕوو، سه‌رانی ئێستای یه‌كێتی ده‌یانه‌وێت مه‌رامه‌كانی خۆیان به‌زۆر بسه‌پێنن و هه‌ناسه‌ی ئازادی و دیموكراسی له‌ناو حزبه‌كه‌دا بخنكێنن.
به‌وته‌ی لاهور شێخ جه‌نگی، "سه‌رانی یه‌كێتی بڕیاریانداوه حزبه به‌ره‌و له‌ناوچون و وێرانبونی زیاتر به‌رن، ئه‌م كۆنگره‌یه‌ش هه‌ڵسه‌نگاندنی پێشوه‌خته‌ی دۆخی ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تیی بۆ نه‌كراوه‌و سه‌رانی ئێستا ته‌نگاوبوون به خه‌یاڵی خۆیان مافی یه‌كێتی بوون له من و هه‌ڤاڵه‌كانم و هه‌زاران هه‌ڤاڵی دیكه وه‌رگرنه‌وه، سه‌رانی ئێستای یه‌كێتیش مێژووی حزبه‌كه‌یان وه‌ك حزبێك سۆشیال دیموكرات خستوه‌ته ژێر پرسیاره‌وه‌و ده‌ركه‌وت كێ ویستی یه‌كێتییه‌كه‌ی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك ده‌سته‌مۆ بكات و ده‌نگی ئازادی تێدا كپ بكات".
له به‌شێكی دیكه‌ی په‌یامه‌كه‌یدا، لاهور شێخ جه‌نگی سوپاسی مەلا بەختیار و ئه‌ندامانی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەکانی یەکێتی كرد كه به‌وته‌ی ناوبراو "بە پەرۆشن بۆ یەکێتی و وەک بەرپرسیارێتییەکی مێژوویی خۆیان، بێدەنگ نەبوون لە ئاست مەترسییەکان و دید و ڕوانین و چاوەڕوانیی خۆیان بۆ شکستەکانی یەکێتی لەسەر دەستی ئەم گرووپەی ئێستای یەکێتی و دوای بەستنی ئەم شانۆگەرییەی کۆنگرە خستەروو."
لاهور شێخ جه‌نگی له په‌یامه‌كه‌یدا یه‌كه‌م هه‌نگاوی دوای كۆنگره‌ی یه‌كێتیی ئاشكراكرد كه پێكهێنانی لیستێكه بۆ هه‌ڵبژارددنی په‌رله‌مانی كوردستان و وتی: "یەکەم هەنگاومان بەشداری لە هەڵبژاردنەکانی داهاتووی پارلەمانی کوردستان دەکەین و لیستێکی گەل پەسەند ڕادەگەیەنین کە خۆی دەبینێتەوە لە بەرەیەکی فراوانی ڕزگاریی نیشتمانیی بە بەشداریی سەرجەم دەنگە ئازا و دلێر و ناڕازییەکانی خەڵکی کوردستان لەناوە و دەرەوەی یەکێتی بۆ ڕزگاربوون لەم دۆخە ناهەموار و قەیرانە قووڵانەی کە بەرۆکی هاووڵاتییانی گرتووە، بەرەیەک کە دەنگ و ڕەنگی سەرجەم ئەوانە دەبێت، کە خواستی گۆڕانکاری و چاکسازیی ڕاستەقینەیان هەیە لە سەرجەم جومگەکانی حکومڕانی لە هەرێمی کوردستان، دەنگی هەموو ئەوانە دەبێت کە تینووی ژیانێكی باشتر و ئازادی و عەدالەتی كۆمەڵایەتین، ئەوانەی شەیدای سەروەریی یاسان بە نەفەسێكی نوێوە و بەدیدگای نوێوە خۆمان یەكدەخەین و یەكدەگرین و ئەزموونێكی نوێی دیموكراسی دەكەین."
PM:06:00:26/09/2023
ئه‌م بابه‌ته 15796
جار خوێنراوهتهوه