به‌وته‌ی لاهور شێخ جه‌نگی، "سه‌رانی یه‌كێتی بڕیاریانداوه حزبه به‌ره‌و له‌ناوچون و وێرانبونی زیاتر به‌رن، ئه‌م كۆنگره‌یه‌ش هه‌ڵسه‌نگاندنی پێشوه‌خته‌ی دۆخی ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تیی بۆ نه‌كراوه‌و سه‌رانی ئێستا ته‌نگاوبوون به خه‌یاڵی خۆیان مافی یه‌كێتی بوون له من و هه‌ڤاڵه‌كانم و هه‌زاران هه‌ڤاڵی دیكه وه‌رگرنه‌وه، سه‌رانی ئێستای یه‌كێتیش مێژووی حزبه‌كه‌یان وه‌ك حزبێك سۆشیال دیموكرات خستوه‌ته ژێر پرسیاره‌وه‌و ده‌ركه‌وت كێ ویستی یه‌كێتییه‌كه‌ی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك ده‌سته‌مۆ بكات و ده‌نگی ئازادی تێدا كپ بكات".
له به‌شێكی دیكه‌ی په‌یامه‌كه‌یدا، لاهور شێخ جه‌نگی سوپاسی مەلا بەختیار و ئه‌ندامانی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەکانی یەکێتی كرد كه به‌وته‌ی ناوبراو "بە پەرۆشن بۆ یەکێتی و وەک بەرپرسیارێتییەکی مێژوویی خۆیان، بێدەنگ نەبوون لە ئاست مەترسییەکان و دید و ڕوانین و چاوەڕوانیی خۆیان بۆ شکستەکانی یەکێتی لەسەر دەستی ئەم گرووپەی ئێستای یەکێتی و دوای بەستنی ئەم شانۆگەرییەی کۆنگرە خستەروو."
لاهور شێخ جه‌نگی له په‌یامه‌كه‌یدا یه‌كه‌م هه‌نگاوی دوای كۆنگره‌ی یه‌كێتیی ئاشكراكرد كه پێكهێنانی لیستێكه بۆ هه‌ڵبژارددنی په‌رله‌مانی كوردستان و وتی: "یەکەم هەنگاومان بەشداری لە هەڵبژاردنەکانی داهاتووی پارلەمانی کوردستان دەکەین و لیستێکی گەل پەسەند ڕادەگەیەنین کە خۆی دەبینێتەوە لە بەرەیەکی فراوانی ڕزگاریی نیشتمانیی بە بەشداریی سەرجەم دەنگە ئازا و دلێر و ناڕازییەکانی خەڵکی کوردستان لەناوە و دەرەوەی یەکێتی بۆ ڕزگاربوون لەم دۆخە ناهەموار و قەیرانە قووڵانەی کە بەرۆکی هاووڵاتییانی گرتووە، بەرەیەک کە دەنگ و ڕەنگی سەرجەم ئەوانە دەبێت، کە خواستی گۆڕانکاری و چاکسازیی ڕاستەقینەیان هەیە لە سەرجەم جومگەکانی حکومڕانی لە هەرێمی کوردستان، دەنگی هەموو ئەوانە دەبێت کە تینووی ژیانێكی باشتر و ئازادی و عەدالەتی كۆمەڵایەتین، ئەوانەی شەیدای سەروەریی یاسان بە نەفەسێكی نوێوە و بەدیدگای نوێوە خۆمان یەكدەخەین و یەكدەگرین و ئەزموونێكی نوێی دیموكراسی دەكەین."