سودانی: په‌نابردن بۆ دادگای فیدڕاڵی نیشانه‌یه‌كی ته‌ندروسته بۆ سیستمی سیاسی
محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق
وێستگه‌نیوز-
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند كه به‌های دۆلار په‌یوه‌ندی به چاكسازییه تایبه‌ته‌كانی كه‌رتی بانكی و داراییه‌وه هه‌یه، پێشیوایه كه په‌نابردن بۆ دادگای فیدڕاڵی نیشانه‌یه‌كی ته‌ندروسته بۆ سیستمی سیاسی له وڵات‌دا.
له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی "زه‌ناشناڵ"دا، محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند كه "ئێمه دیدگایه‌كمان بۆ هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ وڵاتانی ناوچه‌كه به درێژایی ڕێگای گه‌شه‌پێدان پێشكه‌ش كرد و یه‌كه‌مجاره پڕۆژه‌یه‌ك پێشكه‌ش بكرێت كه داوای هاوبه‌شی هه‌مووان بكات".
سودانی ده‌ڵێت: "كاتێك دۆخی ئه‌منی عێراق له‌گه‌ڵ كۆنتڕۆڵكردنی داعش تێكه‌ڵ بوو، كاریگه‌ری له ته‌واوی ناوچه‌كه كرد و ملیۆنان كه‌س ده‌ستیان به كۆچكردن كرد، بۆیه ده‌بێت سه‌قامگیری عێراق بپارێزرێت".
وتیشی: "ناكۆكییه سیاسییه‌كانیش له چوارچێوه‌ی سروشتی خۆیاندان و په‌نابردن بۆ دادگای فیدڕاڵی نیشانه‌یه‌كی ته‌ندروسته بۆ سیستمی سیاسی".
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق باسی له‌وه‌شكردووه كه "هه‌مو هێزه سیاسییه‌كانی ئه‌مڕۆ باس له پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری و په‌ره‌پێدانی ئابووری ده‌كه‌ن، دوای ئه‌وه‌ی باسه‌كه له‌سه‌ر تائیفه‌گه‌ری و نه‌ته‌وه‌یی و پێكهاته‌كان بوو، زیاتر له 300 لایه‌نی تۆماركراو له هه‌ڵبژاردنه ناوخۆییه‌كان خۆیان كاندید ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه‌كی دروسته بۆ سه‌قامگیری".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "یاسای پاراستنی كۆمه‌ڵایه‌تی باس له هه‌ژاری فره‌ڕه‌هه‌ند ده‌كات، له ساڵی 2023دا، چوار ملیار دۆلار بۆ چاره‌سه‌ركردنی هه‌ژاری ته‌رخانكراوه، هاوكاریی نه‌ختینه‌یی هه‌یه بۆ خوێندكارانی قوتابخانه و كۆلێژ و منداڵانی خێزانه هه‌ژاره‌كان بۆ ڕێگریكردن له ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی هه‌ژاری له‌ناو خێزانه‌كه‌دا".
روونیشیكرده‌وه كه "به‌شه‌خۆراك به كوالیتییه‌كی دیاریكراو به‌سه‌ر هه‌موو هاوڵاتیاندا دابه‌شده‌كرێت، هه‌روه‌ها به‌شه‌خۆراكێكی كوالێتی به‌رزتر هه‌یه كه به‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌دا دابه‌شده‌كرێت كه له تۆڕی پاراستنی كۆمه‌ڵایه‌تیدا تۆماركراون".
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه "ئه‌و چاره‌سه‌رانه‌ی له بودجه‌ی سێ ساڵه‌ی هه‌ژاریدا هاتووه، زه‌مانه‌ته بۆئه‌وه‌ی له ماوه‌ی پێنج ساڵدا به شێوه‌یه‌كی ڕیشه‌یی كۆتایی به هه‌ژاری له عێراقدا بهێنێت".
هه‌ر له‌و چاوپێكه‌وتنه‌دا، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق وتی: "شه‌ڕ له دژی گه‌نده‌ڵی هه‌یه، هه‌وه‌ها چاكسازی له باج و گومرگ و پاره‌دانی ئه‌لیكترۆنیدا هه‌مویان ژینگه‌یه‌ك داده‌مه‌زرێنن كه كه‌رتی تایبه‌ت بۆ لای خۆی ڕاده‌كێشێت و كاره‌كانی ئاسانتر ده‌كات".
سه‌باره‌ت به به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به‌دیناری عێراقی سودانی ئاشكرایكرد كه "به‌های دۆلار په‌یوه‌ندی به چاكسازییه تایبه‌ته‌كانی كه‌رتی بانكی و داراییه‌وه هه‌یه و سه‌رباری لێكه‌وته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیش حكومه‌ت ئه‌و هه‌نگاوه چاكسازییانه‌ی جێبه‌جێ كردووه. ناسه‌قامگیریی نرخی دراو جه‌نگی نێوان ده‌وڵه‌ته‌كانه كه ده‌یانه‌وێت مامه‌ڵه‌ی دروست رابگرن و گروپێكه كه پێشتر له‌سه‌ر دۆلار ده‌ژیان، بانكه ئه‌هلیه‌كان دۆلار له بانكی ناوه‌ندی وه‌رده‌گرن و له بازاڕه‌كاندا ده‌یفرۆشن، بۆیه سزایان به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنرێت".
سه‌باره‌ت به‌هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ش، سه‌رۆك وه‌زیرانی رایگه‌یاند كه "هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته به‌پێی چاره‌سه‌ری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌نجامده‌درێت، دواتر حكومه‌ت ئاماده ده‌بێت بۆ هه‌ر هه‌ڵبژاردنێك، به‌ڵام هێزه سیاسییه‌كان، به خوێندنه‌وه‌ی ئێمه، متمانه‌یان به حكومه‌ت هه‌یه".
AM:10:49:26/09/2023
ئه‌م بابه‌ته 928
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت