هەولێر..برا گەورەیه‌ك برا بچوکه‌كه‌ی بە چەقۆ كوشت
وێستگه نیوزـ
ئه‌مشه‌و له گه‌ڕه‌كێكی شاری هه‌ولێر له رووداوێكدا برایەک، برایەکی خۆی كوشت و بكوژه‌كه‌ش ده‌ستگیركرا.
رووداوه‌كه لە گەڕەکی گولانی شاری هەولێر بووه و تیایدا برا گەورەیه‌ك برا بچوکه‌كه‌ی خۆی بە چەقۆ كوشتووه.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتوه، كه‌سوكاری بكوژ و كوژراوه‌كه ئاماده نه‌بوون لێدوان بۆ میدیاكان بده‌ن، سه‌رچاوه‌كانی پۆلیسیش ده‌ڵێن: "رووداوه‌كه کێشەکی کۆمەڵایەتی بووە".
په‌یامنێری وێستگه نیوز له شاری هه‌ولێر زانیویه‌تی كه کوژراوەکه مفەوەزی پاسەوانی سنوورە و بکوژه‌كه‌ش له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیسه‌وه دەستگیرکراوە.
PM:10:07:25/09/2023
ئه‌م بابه‌ته 27552
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت