دادگای فیدڕاڵیی عێراق بۆسێیه‌م جار بڕیاردانی له‌سه‌ر سكاڵایه‌ك له‌دژی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان دواخست
وێستگه نیوزـ
دادگای فیدڕاڵی بڕیاردانی لەسەر سکاڵایه‌ک له دژی یاسای ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دواخست، سكاڵاكاران داوایان كردبوو دادگاكه چه‌ند مادده‌یه‌كی تایبه‌ت به كورستیی كۆتاكان و دانانی هه‌رێم به یه‌ك بازنه، به ناده‌ستوری دابنێت.
سکاڵاکە لەلایەن زیاد جەبار، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان و ئامانج نەجیب شەمعون، ئەندامی فراکسیۆنی رافیدەین لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی تۆمارکراون.
هه‌روو سكاڵاكاره‌كه داوایان کردبوو دادگای فیدڕاڵی ماددەکانی ١، ٩،١٥، ٢٢، ٣٦ لە یاسای ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بە نادەستوری دابنێت کە پەیوەندیدارن بە کورسی کۆتاکان و دانانی ھەرێم بە یەک بازنەی ھەڵبژاردن.
دادگای فیدڕاڵی بڕیاردانی له‌سه‌ر سكاڵاكه بۆ ١ی مانگی داھاتوو دواخست و ئه‌مه‌ش سێیەمجارە دادگاكه بڕیاردان لەسەر ئەو سکاڵایە دوادەخات.
هۆكاری دواخستنی پێش،وش لەسەر داوای یەکێک لە سکاڵاکارەکان بوو، دادگاش دانیشتنه‌كه‌ی بۆ شەشی ئاب دواخستوو ئه‌مجاره‌ش بۆ سه‌ره‌تای مانگی داهاتوو.
PM:09:30:25/09/2023
ئه‌م بابه‌ته 1724
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت