ده‌سته‌ی ده‌ستپاكیی عێراق به لیستێك داوای راده‌ستكردنه‌وه‌ی تۆمه‌تباره هه‌ڵاتووه‌كان له میسر ده‌كاته‌وه
وێستگه نیوزـ
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكیی عێراق سه‌ردانی میسری كرد و له‌میانی كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌زیری داد-ی ئه‌و وڵاته، لیستێكی به‌ناوی ئه‌و داواكراوانه پێشكه‌ش كرد كه به‌غدا داوایان ده‌كاته‌وه.
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكیی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، حه‌یده‌رحه‌نون، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكیی عێراق له‌گه‌ڵ عومه‌ر مه‌روان، وه‌زیری دادی میسر له دیوانی وه‌زاره‌ت كۆبوه‌ته‌وه‌و به لیستێك ناوی ئه‌و كه‌سانه‌ی داوه به وه‌زیری ناوبراو كه دادگاكانی عێراق داوایان ده‌كاته‌وه.
"سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكیی عێراق و وه‌زیری دادی میسر رێككه‌وتون له‌سه‌ر هاوكاری و گۆرینه‌وه‌ی ئه‌زمون له بواری رێگریكردن له گه‌نده‌ڵی چۆنێتی خۆپاراستن له‌و دیارده‌یه" به‌یاننامه‌كه‌ی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی وای وتوه.
PM:08:30:25/09/2023
ئه‌م بابه‌ته 888
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت