داعش له حه‌مرین هێرشیكرد و سه‌ربازێك كوژرا
وێستگه نیوزـ
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له سنوری پارێزگای دیاله هێرشیكرده‌سه‌ر سوپای عێراق و دوو سه‌رباز كوژران و بریندار بوون.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منیی عێراق رایگه‌یاند: له باكوری خۆرهه‌ڵاتی دیاله هێرشكراوه‌ته‌سه‌ر خاڵی پێكه‌وه‌به‌ستنه‌وه‌ی ئه‌منیی ناوچه‌كه‌و له روبه‌روبونه‌وه‌یه‌كدا سه‌ربازێكی سوپای عێراق كوژراوه‌و یه‌كێكی دیكه‌ش برینداربووه.
به‌پێی رونكردنه‌وه‌ی سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كه‌ی عێراق، خاڵی پێكه‌وه‌به‌ستنی ئه‌منی ده‌كه‌وێته قوڵایی زنجیره چیاكانی حه‌مرین به 80 كلیۆمه‌تر دووری له باكوری خۆرهه‌ڵاتی دیاله.
PM:08:14:25/09/2023
ئه‌م بابه‌ته 1148
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت