ئاسایشی هه‌ولێر: تۆمه‌تبارێك ده‌ستگیركرا كه 10 كه‌ناڵی ته‌له‌گرامی هه‌بووه‌و ڤیدیۆی نه‌شیاوی چه‌ندین كه‌سی بڵاوكردوه‌تەوه
وێستگه نیوزـ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشی هه‌ولێر ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبارێكی راگه‌یاند كه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی ته‌له‌گرام 10 كه‌ناڵی هه‌بووه‌و ڤیدیۆی نەشیاوی چەندین کەسی بڵاوکردوه‌ته‌وه.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی ئاسایشی هه‌ولێر، تۆمەتبار ( ک ، م ، م) بەفەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر لەلایەن هێزەکانی ئاسایشه‌وه دەستگیركراوه، چونکە لەلایەن داد خوازێک سکاڵای لەسەر تۆمار کرابوو.
"دوای ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە دەرکەوت کە خاوەنی زیاتر لە 10 کەناڵە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تلیگرام و گرتەڤیدۆی نەشیاوی چەندین ئافرەت و پیاوی بڵاوکردۆتەوە و هەڕەشەی لەچەندین کەسی تریش کردوەو بەدەیان گرتەڤیدۆی نەشیاوی کەسانی تر لەئامێری مۆبایلەکەی هەیە." راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی ئاسایشی هه‌ولێر وای وتوه.
هه‌ر له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاسایشی هه‌ولێر ناوی کەناڵەکانی ئه‌و تۆمه‌تباره‌ی بڵاوكردوه‌ته‌وه كه ئەمانەی خوارەوەیە:
١-دادگای CTS خاوەنی گروپ
٢-دادگای CTS -1 خاوەنی گروپ
٣-خەێاڵی دڵەکان/ خاوەنی گروپ
٤-مانگی گەردون/خاوەنی گروپ
٥-دادگای لەشفرۆشان /ئەدمینی گروپ
٦-مەلەف چیەکانی تلیگرام/ئەدمینی گروپ
٧-دیوەخانی ساتۆر/ئەدمینی گروپ
٨-لێت نابورم / ئەدمینی گروپ
٩-شەوەزەنگ / ئەدمینی گروپ
١٠-درۆ خۆشەها/ ئەدمینی گروپ
١١-کاستۆ گروپ/ ئەدمینی گروپ
١٢-مانگی گەردون/خاوەنی گروپ
ئاسایشی هه‌ولێر ده‌شڵێت: "هەرکەسێک سکاڵای یاسای لەسەر ئەم تۆمەتبارە هەیە با سەردانمان بکات بۆ تۆمار کردنی سکاڵا لەسەری."
PM:07:04:25/09/2023
ئه‌م بابه‌ته 3036
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت