مه‌لا به‌ختیار: به‌شداری كۆنگره‌ی یه‌كێتی ناكه‌م و ئۆباڵه‌كه‌ی له ئه‌ستۆی ھه‌ڤاڵ بافڵ تاڵه‌بانی-یه
وێستگه‌نیوز-
مه‌لا به‌ختیار ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگه‌یاند كه به‌شداری كۆنگره‌ی حزبه‌كه‌ی ناكات و "ئۆباڵه‌كه‌ی له ئه‌ستۆی ھه‌ڤاڵ بافڵ تاڵه‌بانی-یه".
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 25ی ئه‌یلولی 2023، مه‌لا به‌ختیار ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان په‌یامێكی ڤیدیۆیی بڵاوكرده‌وه سه‌باره‌ت به هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ كۆنگره‌ی پێنجه‌می یه‌كێتی كه بڕیاره 27ی ئه‌م مانگه ئه‌نجام بدرێت و هۆكاری به‌شداری نه‌كردنیشی له كۆنگره‌كه‌دا.
مه‌لا به‌ختیار له‌سه‌ره‌تادا رایگه‌یاندووه كه په‌یامه‌كه‌ی بۆ هه‌ڤاڵانی یه‌كێتی و پێنجه‌مین كۆنگره‌یه و هه‌مووان چاودێری كۆنگره ده‌كه‌ن و ده‌ڵێت: "ئه‌وانه‌ی به رێوشوێنی تایبه‌تی ده‌رچوون بۆ كۆنگره دڵنیام ده‌زانن كه مافی دیموكراسی خۆیان نه‌بووه و به راسپارده و رێوشوێنی تایبه‌تی ده‌ریانچاندوون".
ده‌شڵێت: "ئه‌وانه‌شی ده‌رنه‌چوون دڵنیام له تێكۆشه‌ره باشه‌كانیان زۆر تێدایه و له‌سه‌ر هه‌ڵوێست ده‌رنه‌چوون و كه‌رامه‌تی سیاسی خۆیان نه‌فرۆشتووه".
باسی له‌وه‌شكرد كه "سێ هه‌فته له‌مه‌به‌ر هه‌ڤاڵ بافڵم بینی، سه‌عاتێك و 35 ده‌قه قسه‌مان كرد. ئه‌و پێیوایه كه یه‌كێتی وه‌زعی زۆرباشه، یه‌كگرتووه، له هه‌ڵبژاردن سه‌ركه‌وتنی گه‌وره به‌ده‌ست ده‌هێنێت و هه‌موو ده‌وڵه‌تان لێی رازین و سیاسه‌ته‌كانی ته‌واوه و دوو مانگێكی تر ده‌چێته توركیا و كێشه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته‌ش چاره‌سه‌ر ده‌كات".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "به‌ڵام ئه‌نجامێكی پێچه‌وانه‌مان بینی، ئه‌و دیداره‌مان جگه له گفتوگۆ هیچ ئه‌نجامێكی نه‌بوو به‌تایبه‌ت له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاته‌كانی ئه‌نجومه‌نی باڵا، ئه‌وان ده‌یانه‌وێت كێیان بوێت بیهێننه ئه‌نجومه‌نی باڵا".
مه‌لا به‌ختیار راشیگه‌یاند كه "ئۆباڵی رێكنه‌كه‌وتن یان نه‌چوونی خۆم و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی باڵا و ئه‌وانه‌ی له‌ده‌ره‌وه‌ن ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی مه‌كته‌بی سیاسی ئێستای یه‌كێتی و هه‌ڤاڵ بافڵ تاڵه‌بانی".
PM:04:47:25/09/2023
ئه‌م بابه‌ته 3048
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت