دادگا ئه‌ندامێكی بنه‌ماڵه‌ی سه‌دام حسێنی به‌بێ تاوان ناساند
وێستگه‌نیوز-
دادگایه‌كی عێراقی، ئه‌ندامێكی بنه‌ماڵه‌ی سه‌دام حسێن سه‌رۆكی پێشووتری عێراقی له تاوانی سپایكه‌ر به‌بێ تاوان ناساند و بڕیاری ئازادكردنی دا.
عه‌بدوڵا یاسر سه‌بعاوی تكریتی كه كوڕه‌زای زڕبرایه‌كی سه‌دام حسێنه و ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر له لوبنانه‌وه گه‌ڕێندرایه‌وه عێراق، به‌تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی رۆڵی له كوشتنی هه‌زار و 700 سه‌ربازی كۆلێژی سپایكه‌ردا هه‌بووه، ئازادكرا.
دادگای تاوانه‌كانی ره‌سافه له به‌غدا له 20ـی ئه‌یلولی 2023 بڕیاری دا به ئازادكردنی عه‌بدوڵا یاسر سه‌بعاوی تكریتی، كه ده‌كاته كوڕه‌زای زڕبرای سه‌دام حسێن.
دادگای تاوانه‌كانی ره‌سافه بڕیاری داوه ئه‌و تۆمه‌تانه هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه كه ئاراسته‌ی عه‌بدوڵا یاسر، كراون به‌وه‌ی به‌شدار بووه له كۆمه‌ڵكوژیی سپایكه‌ر له 12ی حوزه‌یرانی 2014 و ئازادكردنی له‌گه‌ڵ تۆمه‌تبارێكی دیكه به ناوی عه‌لی قاسم شخێت.
دوای ئه‌وه‌ی تۆمه‌تبار كرا به‌وه‌ی رۆڵی هه‌بووه له رووداوی سپایكه‌ردا كه تێیدا زیاتر له هه‌زار و 700 سه‌ربازی فیرقه‌ی 18ـی سوپای عێراق له‌لایه‌ن رێكخراوی داعشه‌وه له پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین به‌دیلگیران و دواتر كوژران، له 11ی تشرینی دووه‌می 2022، عه‌بدوڵا یاسر سه‌بعاوی، له‌لایه‌ن پۆلیسی لوبنانه‌وه راده‌ستی پۆلیسی ئینته‌رپووڵ له عێراق كرایه‌وه.
رۆژی 12ی تشرینی دووه‌می 2022، محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق فه‌رمانی دا به رێزلێنانی كارمه‌ندانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی ئینته‌رپوولی عێراقی به‌هۆی وه‌رگرتنه‌وه‌ی عه‌بدوڵا یاسر سه‌بعاوی و راده‌ستكردنی به دادگه‌ی عێراقی.
سه‌بعاوی ئیبراهیم تكریتی زڕبرای سه‌دام حسێن له سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی حیزبی به‌عس چه‌ندین پۆستی به‌ده‌سته‌وه بوو، له‌وانه سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگری.
ناوبراو له ساڵی 2005 ده‌ستگیركرا و له ساڵی 2013 به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه له یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانی به‌غدا گیانی له‌ده‌ست دا.
PM:04:24:25/09/2023
ئه‌م بابه‌ته 1628
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت