ماڵپه‌ڕی فه‌رمی یه‌كێتی: ئاكامی ریفراندۆم پاشه‌كشێ و گه‌مارۆدانی سیاسی كوردستان بوو
وێستگه‌نیوز-
ماڵپه‌ڕی فه‌رمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگه‌یاند كه ریفراندۆم له ئامانجی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه سه‌ری كێشا بۆ ناكۆكی و ئاكامه‌كه‌شی پاشه‌كشێ و گه‌مارۆدانی سیاسی كوردستان بوو.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 25ی ئه‌یلولی 2023، هاوكات له‌گه‌ڵ ساڵیادی ئه‌نجامدانی ریفراندۆم، ماڵپه‌ڕی فه‌رمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA راپۆرتێكی بڵاوكرده‌وه و تیایدا هاتووه كه "له‌ڕوی پره‌نسیبه‌وه ریفراندۆم ئامڕازێكی دیموكراتی و خه‌باتێكی مه‌ده‌نییه بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی پرسی سیاسی و پرسی گشتی كۆمه‌ڵگه له وڵاته دیموكراتییه‌كان به‌كار دێت".
PUKMEDIA ده‌ڵێت: "ریفراندۆمی ساڵی 2017 خۆی له خۆیدا پیاده‌كردنی مافێكی دیموكراتی گه‌له‌كه‌مان بوو، زۆربه‌ی ھێزه‌كانی كوردستان و له‌وانه‌ش یه‌كێتیی ده‌نگیان بۆ دا، چونكه مافێكی ره‌وایه به‌ڵام ھێشتاش ئه‌و ماف و ئه‌و پڕۆسه‌یه گه‌ڵاڵه‌ی ئیجماعی نیشتیمانیی زیاتری پێویست بوو، ھێشتا ده‌رفه‌تی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عیراق مابوو، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به‌غدا گوشاری ناڕه‌وای سیاسی و ئابوری ده‌خسته سه‌ر ھه‌رێمی كوردستان و به‌رپرسیارانه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ كێشه‌كانی كوردستان نه‌كرد".
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه "كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و دۆستانی كورد له رۆژئاوا و وڵاتانی تریش ویستیان ناوبژیوانی ئیجابی بن و دانوستانی كوردستان و به‌غدا ببه‌ن به‌ڕێوه، گوشاریان خسته سه‌ر به‌غدا بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌كانی كورد چاره‌سه‌ر بكات و دا‌واشیان له لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان ده‌كرد زیاتر له رێی دانوستانه‌وه چاره‌سه‌ری كێشه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا بكات".
ده‌شڵێت: "له‌و ھه‌لومه‌رجه‌دا ریفراندۆم كرا و بێگومان خه‌ڵك وه‌ك ھه‌میشه ده‌نگی به ویستی نه‌ته‌وه‌یی خۆیدا كه سه‌ربه‌خۆیی و بڕیاری چاره‌نووسه، چونكه ھیچ كه‌سێكی كورد و نیشتیمانپه‌روه‌ر نییه ده‌نگی به‌ڵێ بۆ ویستی نه‌ته‌وه‌یی نه‌دات".
ماڵپه‌ڕی فه‌رمی یه‌كێتی باس له‌وه ده‌كات كه "به‌داخه‌وه له‌سه‌ره‌تاوه به‌شێوه‌یه‌كی باش ئیداره‌ی ھه‌لومه‌رجی دوای ریفراندۆمیش نه‌درا، چونكه له دوای ریفراندۆم گوشاره‌كانی سه‌ر كوردستان له‌ڕووی سیاسی و سه‌ربازییه‌وه زیاتر كرا‌و ئه‌مانه‌ش پێویستی به یه‌كڕیزی زیاتر و ته‌عبیری ھاوبه‌ش و گرتنه‌به‌ری رێگه‌ی سیاسه‌ت و ساڕێژكردنی برینه‌كانی دوای سه‌رنه‌كه‌وتنی ریفراندۆم ھه‌بوو".
روونیشیكردووه‌ته‌وه كه "به‌داخه‌وه له جێی ده‌ستگرتن به ئه‌ڵقه‌ی یه‌كڕیزی و دووركه‌وتنه‌وه له ناكۆكی و ناخۆشی و ویستی نه‌ته‌وه‌یی، ریفراندۆم ، كه بۆ ئامانجی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانییه، سه‌ری كێشا بۆ ھه‌لومه‌رجی ناكۆكی و درزتێكه‌وتنی ریزه‌كانی نه‌ته‌وه‌وه".
له به‌شێكی تری راپۆرته‌كه‌ی PUKMEDIAدا هاتووه كه "ده‌كرێت بڵێین ریفراندۆم ئه‌زموونێك بوو له‌پیاده‌كردنی ویستێكی ره‌وا و دیموكراتییه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتبوو، به‌ڵام ئاكامه‌كه‌ی پاشه‌كشێ و گه‌مارۆدانی سیاسی كوردستان بوو".
راشیگه‌یاندووه كه "ھێشتاش گه‌له‌كه‌مان و بزوتنه‌وه سیاسییه‌كه‌ی و ئه‌زموونی حوكمڕانییه‌كه‌ی به‌شی زۆری وزه‌ی سه‌ربه‌رزكردنه‌وه‌ی پێماوه‌و ده‌توانێت به وره‌یه‌كی تازه‌وه روو له ھه‌ڵسانه‌وه‌و دوركه‌وتنه‌وه له ناكۆكی و پاشه‌كشێ و په‌رتبوون بكات" .
جه‌ختیشی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه "ھێشتا زووه دوا ھه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ئه‌زموونی ریفراندۆم بكرێت، ھێشتا زووه مێژوو دوا قسه‌ی خۆی له باره‌وه بكات، ھه‌ڵسه‌نگاندنی ئێستامان ده‌بێت به قازانجی یه‌كڕیزی و پێكه‌وه‌یی و ڕووكردنه ئاسۆی دواڕۆژ بێت".
PM:03:31:25/09/2023
ئه‌م بابه‌ته 2092
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت