له هه‌ولێر كارمه‌ندێكی هاتووچۆ، به‌رپرسه‌كه‌ی كوشت
وێستگه‌نیوز.
له شاری هه‌ولێر كارمه‌ندێك و به‌رپرسێكی هاتووچۆ له باڵه‌خانه‌ی كۆنی هاتووچۆی شاره‌كه له‌سه‌ر هۆكارێكی نادیار بوو به شه‌ڕیان و كارمه‌نده‌كه به چه‌ك به‌رپرسه‌كه‌ی كوشت.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له شاری هه‌ولێره‌وه به وێستگه‌ی رایگه‌یاند كه كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر له باڵه‌خانه‌ی كۆنی هاتووچۆ له‌سه‌ر رێگای نێوان هه‌ولێر - كه‌ركوك شه‌ڕ له نێوان پۆلیسێک كه پاسه‌وانی به‌رده‌رگا بووه له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری خه‌فه‌ری ئه‌مشه‌و دروستبوو.
سه‌رچاوه‌كه وتی: "دواتر كارمه‌نده‌كه‌ی هاتووچۆ ته‌قه‌ی له به‌ڕێوه‌به‌ری خه‌فه‌ر كردووه و كوشتویه‌تی".
به وته‌ی چه‌ند شایه‌تحاڵێكی ئاگاداری ئه‌و روداوه، پاسه‌وانه‌كه نزیكه‌ی چوار گولـله‌ی ته‌قاندووه و ته‌رمی ئه‌فسه‌ره‌كه‌ش له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه هه‌ڵگیراوه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه‌كه راشیگه‌یاند كه هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌ستیان به لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه كردووه، تا ئیستا هۆكاری شه‌ڕ و ده‌مه‌قاڵێی نێوان ئه‌و دوو كه‌سه دیار نییه.
PM:09:20:24/09/2023
ئه‌م بابه‌ته 8724
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت