نرخی‌ دۆلار له‌كاتی‌ داخستنی‌ بازاڕدا


‌وێستگه‌نیوزـ
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له‌كاتی داخستنی بازاڕدا به‌های‌ دۆلار به‌رامبه‌ر دینار كه‌مێك به‌رزبوونه‌وه‌ی‌ به‌خۆیه‌وه‌ بینی‌.


ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 24ی‌ ئه‌یلولی‌‌ 2023، له‌ كاتی داخستنی بازاڕی دراودا له‌ سلێمانی 100 دۆلار به‌ 153 هه‌زار و 750 دینار و له‌ هه‌ولێر به‌ 153 هه‌زار و 800 دینار فرۆشرا.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ به‌یانی‌ ئه‌مڕۆ له‌ كاتی‌ كردنه‌وه‌ی‌ بازاڕه‌كاندا نرخی‌ هه‌ر 100 دۆلارێك به‌ 152 هه‌زار و 700 دینار مامه‌ڵه‌ی‌ پێوه‌كرا.


PM:06:57:24/09/2023


ئه‌م بابه‌ته 11280 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت