وەزارەتی خوێندنی باڵا: هەموو ئەو دەرچووانەی فۆڕمی زانکۆلاینیان پڕکردووەتەوە وەرگیراون
وێستگهنیوزـ
وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینهوهی زانستی ههرێم سەبارەت بە ئەنجامی زانکۆلاین رایگەیاند، هەموو ئەو دەرچووانەی ئەمساڵ فۆڕمیان پڕکردووەتەوە وەرگیراون.
د. خەتاب ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتی خوێندن و پلاندانان لە وەزارەتی خوێندن باڵا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئەمساڵ هاوشێوەی سێ ساڵی رابردووی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، هەموو ئەو دەرچووانەی فۆڕمیان پڕکردووەتەوە وەرگیراون.
د. خەتاب ئەحمەد، راشیگەیاند: پیرۆزبایی وەزارەتی خوێندنی باڵا لە دەرچووانی پۆلی 12 دەکەن کە ئەمساڵ ناویان لە زانکۆ و پەیمانگاکانی هەرێمی کوردستان دەردەچێت.
عەباس ئەکرەم، وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی رایگەیاندبوو، ئەمڕۆ یەکشەممە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئەنجامەکانی وەرگرتنی دەرچوانی دوانزەی ئامادەیی لە زانکۆ و پەیمانگەکان بۆ ساڵی نوێی خوێندنی (2023 -2024) رادەگەیەنرێت.
پێشتر وەزارەرتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان نمرەی دەرچووانی پۆلی دوانزەی ئامادەیی بە هەرسێ بەشی زانستی و وێژەیی و پیشەیی کە ژمارەیان 47 هەزار و 626 دەرچووە، رادەستی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی کردبوو.
PM:12:56:24/09/2023
ئهم بابهته 1652
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت