وەزارەتی دارایی: 250 ملیار دینار خرایە سەر هەژمارەکەمان


وێستگه‌نیوزـ

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێم رایگه‌یاند،  کەمێک لەمەوبەر بڕی 250 ملیار دینار لە رێگای بانکی رافیدەینەوە خرایە سەر  هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.


لە راگەیەنراوێکدا ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 24ی ئه‌یلولی 2023، وەزارەتی دارایی و ئابوری هه‌رێم راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌ و رایگه‌یاند: کەمێک لەمەوبەر بڕی 250 ملیار دینار لە رێگای بانکی رافیدەینەوە خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.

ئەوەش لە کاتێکدایە، بەپێی‌ رێککەوتنی‌ دوایین سەردانی‌ شاندی‌ هەرێم بۆ بەغدا، مانگانە بڕی‌ 700 ملیار دینار دەخرێتەسەر هەژماری‌ بانکی‌ هەرێم بۆ پێدانی‌ مو,چەی‌ فەرمانبەران بە شێوەی‌ قەرز بۆ سێ مانگ.

لە ئێستادا لە کۆتایی مانگی‌ نۆ نزیک بوینەتەوە، بەڵام مووچەی‌ مانگەکانی‌ 7 و 8ـی‌ فەرمانبەرانی‌ هەرێم دابەش نەکراوە و بەوهۆیەشەوە بەشێکی‌ زۆری‌ فەرمانبەرانی‌ هەرێم بایکۆتیان لە کارەکانیان راگەیاندوە.


AM:11:56:24/09/2023


ئه‌م بابه‌ته 3844 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت