زاراوه‌ی سۆرانی بۆ بەشی وەرگێڕی ڕاستەوخۆی دەنگی لە گوگڵ زیادکرا


وێستگه‌ نیوزـ

زاراوه‌ی سۆرانی له‌ زمانی كوردی، چووە لیستی زمانەکان لە "وەرگێڕی ڕاستەوخۆی دەنگی " کە پشت بە وەرگێڕی گوگڵ دەبەستێت، لێرە بەدواوە دەتوانریت بە یەک کلیک وەرگێڕانی بۆ هەموو ڤیدیۆکانی ئینتەرنێت بکرێت.

بۆکان جاف، دامەزرێنەری کۆمەڵەی گوگڵ کراودسۆرس لە عێراق و ھەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا دەڵێت، لەئەمڕۆوە زمانی کوردی (زاراوەی سۆرانی) چووە لیستی زمانەکان لە وەرگێڕی ڕاستەوخۆی دەنگی کە پشت بە وەرگێڕی گوگڵ دەبەستن.

" لێرە بەدواوە ھەموو ڤیدیۆکانی ئینتەرنێت بە یەک کلیک دەتوانن وەرگێڕانی بۆ بکەن بۆ کوردیی ناوەندی، ھەروەھا دەتوانن بە ھەر زمانێک لە ھەر شوێنێک بینیتان ڕاستەوخۆ وەرگێڕانی بۆ بکەن." بۆكان جاف وای وتوه‌.

ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ دێت كه‌ ناوەڕاستی ساڵی رابردوو کۆمپانیای گوگڵ زمانی کوردی (زاراوەی سۆرانی) بۆ بەشی بۆ خزمەتگوزاریی وەرگێڕانەکەی زیاد کرد، لەئێستاشدا 133 زمان لەناو  خزمەتگوزاریی وەرگێڕانی گوگڵ بەردەستن.


PM:11:40:23/09/2023




ئه‌م بابه‌ته 2612 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو