هاتوچۆی گه‌رمیان: ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕاو سەرشینێک گیانی لەدەستدا
وێستگه نیوزـ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆی گه‌رمیان راگه‌یاند: ئه‌مشه‌و لە سەر ڕێگای کەلار مەرزی نێو دەوڵەتی پەروێزخان ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕا کەسێک گیانی لەدەستدا و دووکەسیتریش بریندار بوو.
هاتوچۆی گه‌رمیان ئاشكرایكردوه كه ئۆتۆمبێله‌كه له‌جۆری نیسان تیدا بووه‌و کۆنترۆڵی لەدەستداوه‌و وەرگەڕاوه، بەوهۆیەشه‌وە یەکێک لە سەرنشینەکانی كه لەدایک بووی 1995ه، گیانی لەدەستداوه و شۆفێر و سەرنشینێکی دیکەش برینداربوون.
ده‌شڵێت: ڕووداوەکە بەشێوەیەک بووە ئۆتۆمبێلەکە لە مەرزی نێودەوڵەتی پەروێزخان بەئاراستەی کەلار هاتووه‌و لەنزیک گوندی حەوش کوڕ‌و کۆنترۆڵی لەدەستداوە و وەرگەڕاوە.
PM:10:25:23/09/2023
ئه‌م بابه‌ته 892
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت