شارهزوور: بریندارێكی رووداوێكی هاتوچۆ بههۆی داخستنی نهخۆشخانهكانهوه گیانی لەدەستدا
وێستگه نیوزـ
بەهۆی ڕوداوێكی هاتوچۆوە لەسەر ڕێگای شارەزوور سلێمانی كەسێك برینداربوو، پاش گەیاندنی بەنەخۆشخانە بەهۆی بایكۆتەوە بەربرینداری گیانی لەدەستدا.
پەیامنێری وێستگەنیوز لەشارەزوور ڕایگەیاند: ئەمشەو بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێكەوە لەسەر ڕێگای شارەزوور سلێمانی شۆفێرەكەی برینداربوو، پاش گەیاندنی بریندارەكە بەپیكاب بۆنەخۆشخانەی شەهید ڕەئوف بەگ بەهۆی نەبونی نەخۆشخانە و بایكۆتەوە كەسەكە گیانی لەدەستدا.
ئەم ڕوداوە لەكاتێكدایە دوێنێ منداڵێكی تەمەن دوو ساڵان بەهۆی بایكۆتی پزیشكانەوە لەنەخۆشخانەی شەهید شەوكەوت چارەسەرنەكردنی، لەڕێگادا بۆ سلێمانی گیانی لەدەستدا.
PM:09:27:23/09/2023
ئهم بابهته 1748
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت